فڕۆکە شەرکەرەکانی تورکیا دیسانەوە باکووری ئێراقیان بۆردومان کرد
شوبات 20, 2020 04:37 Asia/Tehran
فڕۆکە شەرکەرەکانی تورکیا ڕۆژی چوارشەم دیسانەوە بەشێکی بەرچاو لە باکووری ئێراقیان بەبیانووی خەبات بەدژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پ .ک . ک دایە بەر پەلامار.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا میدیا ئێراقیەکان لەزمان کاربەدەستانی پارێزگەی دهۆکی سەربە کوردستانی ئێراق ڕایانگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەەکانی تورکیا چەند خاڵێکی دەڤەری ئامێدو بەرزایەکانی چیای مەتین یان داوەتە بەر پەلامار.
ئەو سەرچاوە هەواڵدەریانە هیچ ئاماژەیەکیان نەکردۆتە ڕێژەی ئەگەریانەی زیان و قوربانی ئەو بۆردومانە.
ڕۆژی یەکشەمی ڕابردووش هەر چەند ناوچەیەکی باکووری ئێراق لەلایەن تورکیاوە بۆردومان کرابوو.
تورکیا لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەبیانووی سەرکوتی هێزەکانی پە کە کە دەسدرێژی کردۆتە سەر خاکی ئێراق.
ئەو دەسدرێژیانەش لەگەڵ دژکردەوەی توندی وڵاتان ڕووبەڕوو بۆتەوە.
سەرپەیڤ