-
سبەی دوشەممە ، بنکەی بازرگانی کردنی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
تهمووز 03, 2022 06:14بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بڵاویکردەوە، بڕیارە دوو بنکەی بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە کە سەرپەرشتیی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
-
ڕاوێژکاریی پارت و لایەنە کوردستانییەکانی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە بژارەی دواجاری سەرۆکایەتیی عێراق
تهمووز 02, 2022 19:16ئەندامێکی پارتی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە ئەم حیزبە و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی کاندیدی دواجار بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕاوێژ لەگەڵ یەکتر دەکەن.
-
موسەننا ئەمین: هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت وگازدا چووەته ڕاده‌ی تاوان
تهمووز 01, 2022 10:57موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە: هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت وگازدا نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌یە بەڵکو گەییشتووەتە ئاستی تاوانیش، وای ھەڵدەگرت حکومه‌تی هه‌رێم له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی هه‌ڵوێسته‌یه‌کی بکردایه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و بیکردایه بە ده‌رفه‌تێک بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کان و بۆ هاوتاکردنی نرخی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نرخی سۆمۆ.
-
پارێزگاری ھەولێر باسی داخستنی ناوەندەکانی فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەت ئەکات
حوزه‌یران 30, 2022 14:50ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: ژمارەیەک بڕیاریان سەبارەت بە ڕێگری لە فرۆشتنی چەک و چۆڵی بێ مۆڵەت دەرکردووەو بەپێی بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە لیژنەی ئەمنیی پارێزگا بەدواداچوون بۆ داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و چۆڵی بێ مۆڵەت دەکەن.
-
په‌رله‌مانى کوردستان هەمواری یاسای نەوت و گازی پەسەند کرد
حوزه‌یران 29, 2022 14:57لەکۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگى په‌رله‌مانتاران هەمواری یاسای نەوت و گازی هه‌رێمى پەسەند کرد.
-
ئاشکرا بوونی نهێنیی کشانەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان
حوزه‌یران 29, 2022 07:59شارەزایەکی بواری نەوت لە عێراق هۆکارەکانی پشت کشانەوەی بەشێک لە کۆمپانیا بیانیه‌کانی بواری نه‌وت لەهەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد‌و رایگه‌یاند:کشانەوەی ئەو کۆمپانیایانە هیچ پەیوەندییەکی بە بوونی مەترسیی ئەمنییەوە نییە، بەڵکو ئەوان لەوە دەترسن تۆمەتی بەقاچاخ بردنی نەوتی عێراقیان بکەوێتە سەر لە ئاستی جیهان دا زیانی گەورە بەناوبانگیان بکەوێت.
-
لە کۆبوونەوەی سەرانی چوارچێوى هەماهەنگی و یەکێتیدا جەخت کرایەوە لەسەر یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز
حوزه‌یران 28, 2022 05:19بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری بەغدا پێشوازیی کرد لە سەرانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بریتی لە نوری مالیکی، هادی عامری، قەیس خەزعەلی و موسەننا سامەرائی لە هاوپەیمانیی عەزم و رەیان کلدانی لە بزوتنەوەی بابلیونەوە.
-
به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕبه‌ندی B2Bی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له سلێمانی به به‌شداریی نزیکه‌ی 30 کۆمپانیای زانست بنەمای ئێرانی
حوزه‌یران 27, 2022 12:42کۆڕبه‌ندی B2Bی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق له شاری سلێمانی به به‌شداریی نزیکه‌ی 30 کۆمپانیای زانست بنەمای ئێرانی بەڕێوە دەچێت.
-
سه‌رکونسوڵی ئێران لە سلێمانی: ئێران حەوتەی داھاتوو ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌کنه‌لۆژیا لە سلێمانی دەکاتەوە
حوزه‌یران 27, 2022 11:43سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌کنه‌لۆژیای ئێران له سلێمانی حه‌وته‌ی داهاتوو به فه‌رمی ده‌کرێته‌وه.
-
ھەڕەشەی توندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میدیاکان
حوزه‌یران 27, 2022 07:53حکومەتی هەرێمی کوردستان:ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراوەکان دەکەینەوە کە خۆیان لە قەرەی بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک دژی هەرێمی کوردستان نەدەن .