تورکیا بڕیاری دەسبەسەرکرانی نەتانیاهوی دەرکرد
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند؛ ئانکارا لەبەر پێوشوێن گرتنی دادەوانیی دژی بنیامین نەتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی بە تۆمەتی ژینۆساید، خوازیاری دەرکرانی "ڕاگەیێندراوی سوور" ی ئینتەرپۆل بۆ ناوبراو بووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئاناتۆلی، ئاکین گورلەک وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند کە ئەو وڵاتە لەبەر پێوشوێن گرتنی دادەوانیی هەنووکە دژی بنیامین نەتانیاهو بەتۆمەتی ژینۆساید، خوازیاری دەرکرانی "راگەیێندراوی سوور"ی ئینتەرپۆل بۆ ناوبراو بووە.
هەروەها داوایەکی هاوشێوە بۆ یەکێ لە بەرپرسانی ئەو رژیمە لەبەر جەنایەت دژی چالاکوانانی کاروانی جیهانیی یارمەتیی کەشتیی سومود، هاتووەتە ئاراوە.
دیوانی نێودەوڵەتیی سزا لە نۆڤمبەری ٢٠٢٤ بڕیاری دەسبەسەرکرانی نێودەوڵەتی بۆ نەتانیاهو و وەزیری جەنگی پێشووی رژیمی زایۆنیستی دەرکرد بەتۆمەتی ئەنجامدانی جەنایەت دژی مرۆڤایەتی لە کەرتی غەززە.