چەند هەواڵی وەرزشیی سەبارەت بە تێکواندۆ، باسکە، زۆران و بالەی ئێران
پاڵەوانیی ئێران لە تێکواندۆی پرێزیدێنت کاپی پاکستان بە دەس خستنی شازدە میدالیا هەڵبژاردەی ئێران بە دەسخستنی ١٦ میدالیا بریتی لە؛ حەوت زێڕ، زیوێک و هەشت بڕۆنز لە کێبەرکێکانی تێکواندۆ پرێزیدێنت کاپی پاکستان، بوو بە پاڵەوان
هەڵکشانی تیمی باسکەی ئێران بۆ قۆناخی چوارەمی ئاسیا
هەڵبژاردەی ژێر ١٨ ساڵانی کوڕانی ئێران لە قۆناخی پلەی ئافی کاپی ئاسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی هیند کەوتە ململانێ و بەئەنجامی ٨٣ بە ٦٦ لەو تیمەی بردەوەو بۆ قۆناخی چوارەم هەڵکشا.
پاڵەوانێتی بالەی خانمانی ئاسیا؛ سەرکەوتنی کچانی ئێران لە هەنگاوی یەکەمدا
هەڵبژاردەی بالەی خانمانی ئێران لە یەکەم یاریی خۆی لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی ئاسیا لە چین بە ئەنجامی سێ بە یەک هەمبەر چینی تایپە، سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
زۆرانی ئازادی لاوانی پاڵەوانیی جیهان؛ رەحمانی گەیشتە قۆناخی پێش فیناڵ
لە کێشی ٩٢ کیلۆگرامدا، ئەبولفەزل رەحمانی لە قۆناخی چوارەم، ئالێن ساگارایێفی بولگاری بە ئەنجامی ١١ بە سفر بردەوەو گەیشتە قۆناخی پێش فیناڵ. رەحمانی لە قۆناخی پێش فیناڵ، لەگەڵ ئادریان ساسی رۆمانی دەکەوێتە ململانێ.