-
لەسەر دواکەوتنی مووچەو گەڕانەوەی پاشەکەوتکراوەکان وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
حوزهیران 21, 2022 22:06سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی دارایی رایگەیاند، لەسەر دواکەوتنی مووچەو گەڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش 12 راپۆرت ئامادە کراون.
-
قوباد تاڵەبانی: لە دانوستانەکانمان دا بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەولەوییەت مەرجە سیاسی، ئابوریی و ژینگەییەکانن
حوزهیران 22, 2022 02:26قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبوەوە و رایگەیاند، دانوستانەکانی ئەمجارەیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق جیاوازە و وەرگرتنی پۆست و ئیمتیاز ئەولەوییەت نین بەڵکو ئەولەوییەت مەرجە سیاسی، ئابوریی و ژینگەییەکان دەبن.
-
مەسرور بارزانی : ئێمە دەزانین چارەسەریی کێشەکان لە بەغدایە بەس بەغدا لەگەڵمان ڕێکناکەوێت
حوزهیران 21, 2022 11:25سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند ، ئەوان دەزانن چارەسەری کێشەکانی هەرێم تەنها لە بەغدایەو ئامادەن بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، دەشڵێت"بەڵام بەغداد ئامادەی ڕێککەوتن نییە لەگەڵ ئێمە".
-
زیاتر لە 1500 حاجیی ھەرێمی کوردستان گەیشتنە شاری مەدینە
حوزهیران 21, 2022 02:49بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لەڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە، زیاتر لە 1500 حاجیی کوردستان گەیشتوونەتە شاری مەدینە و بڕیاریشە ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە شاری مەدینەوە بگاتە شاری مەککە.
-
دیداری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی جیهانی بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان
حوزهیران 21, 2022 02:24ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی جیهانیی بۆ نزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە شاری سلێمانی کوردستانی عێراق و لەلایەن بەرپرسانی سیاسی و ئاینی و ئاینی و زانستی پێشوازی لێکرا.
-
دەوڵەتی بەغدا لەمپەر لە سەر ڕێگای فرۆشرانی نەوتی ھەرێم دەنێتەوە
حوزهیران 20, 2022 05:41ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: عێراق لهچهند ڕێگهیهکى ناوخۆییو نێودهوڵهتى سهرقاڵى جێبهجێکردنى بڕیارهکهى دادگاى فیدڕاڵیهو ههرێم هیچ کارتێکى لهبهرامبهردا نییه.
-
دوای تۆمار کرانی 10 حاڵەتی کۆلێرا ، تەندروستیى سلێمانى باری لەناکاوی راگەیاند
حوزهیران 19, 2022 13:06بەڕێوەبەرى تەندروستیى سلێمانى لەسەر داوای وەزارەتى تەندروستى عێراق باری لەناکاویان راگەیاندوەو کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠ حاڵەتى تووشبون لە سلێمانی بە کۆلێرا تۆمار کراون.
-
مەسعود بارزانی: ئهگهر بهغدا جدى بێتو ئیرادهو مهیلى ڕێککهوتنى ههبێت بهگوێرهى دهستور ئێمه ئامادهین
حوزهیران 19, 2022 02:21سهرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان دەڵێت: ئێستا عێراق لهقهیرانێکى گهورهو قوڵدایه، ئهوهى بهئێمه بکرێت ههوڵى چارهسهرى کێشهکانى عێراق دهدهین.
-
دانانی سیستمی موشهکیی ئهمریکا له باکووری عێراق
حوزهیران 18, 2022 13:00دوای ئەوەی سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە سیستەمێکی مووشەکیی لە بنکەی ئەمریکا لە باکووری عێراق چالاک کراوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد هێزەکانی واشنتۆن بنکەیەکی نوێی بەرگری مووشەکییان لە بنکەکە داناوە.
-
لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دوو دەروازەی سنووریی دیکە دەکرێنەوە
حوزهیران 18, 2022 09:53دوێنێ شاندێکی حکوومهتی ههرێم، به مهبهستی کۆبوونهوه لهگهڵ بهرپرسانی تورکیا لە ئهنقهرە سەردانی ئەو وڵاتەیان کرد، کردنەوەی دوو دەروازەی نوێی سنووری یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکان بووە.