دانانی سیستمی موشهکیی ئهمریکا له باکووری عێراق
دوای ئەوەی سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە سیستەمێکی مووشەکیی لە بنکەی ئەمریکا لە باکووری عێراق چالاک کراوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد هێزەکانی واشنتۆن بنکەیەکی نوێی بەرگری مووشەکییان لە بنکەکە داناوە.
ئێوارهی دوێنێ سهرچاوه عێراقییهکان رایانگهیاندکه سیستمی بهرگری ئاسمانی "C-ram" له بنکهی حهریر له پارێزگای ههولێری عێراق چالاک کراوه و چهند تهقینهوهیهک بیستراوه.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەعلومە؛ سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ (شەممە) وێڕای ئاشکراکردنی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: ئەم سیستەمە دوێنێ لە بنکەی هەریر دانراوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، "دوێنێ هێزەکانی ئەمەریکا مانۆڕیان ئەنجامداوە و بەشێک لە فڕۆکەکانیش لە گوند و ناوچەکانی دەوروبەری هەولێر وێنەیان گرتووە، هەروەها دەنگی تەقە لە بنکەکە بیستراوە، ئەمەش ناڕەحەتی بۆ دانیشتووانی لێکەوتەوە".