-
وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی ھەرێمی کوردستان شەرت و مه‌رجی بۆ وتارى مامۆستایانى ئایینى له ره‌مه‌زان دا دیاری کرد
نیسان 01, 2022 23:37وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له مامۆستایانى ئایینى ده‌کات له وتاره‌کانیان دا ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌ته ڕۆحى و ئه‌خلاقى و په‌روه‌رده‌ییه‌کان بێت.
-
لە ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە
نیسان 01, 2022 20:20لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ( ھەینی) مانگ لە ئاسمانی هەرێم بینراوە و شەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزانە".
-
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق: ئەو هاوپەیمانێتییانەی پێشتر پێکهێنراون ڕەنگە گۆڕانیان بەسەردا بێت
نیسان 01, 2022 16:37پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، پێکهێنانی حکومەت لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان یەکێکە لە بژاردەکان و ئەو هاوپەیمانێتییانەش وا پێشتر پێکهێنراون ڕەنگە پێداچوونەوەی پێدابکرێت و گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.
-
داخوازیی فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری بۆ دەست پێکرانی وتووێژی نیشتیمانی
نیسان 01, 2022 15:49فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانییانە دەکەن.
-
سەرۆکی کۆمپانیای کارگروپ: ھەرێمی کوردستان جارێ توانای ناردەی گازی نییە
ئادار 31, 2022 07:39«باز کەریم بەرزنجی» سەرۆکی کۆمپانیای کارگروپ لە ھەرێمی کوردستان پێی داگرت: ھەرێمی کوردستان لە داھاتوویەکی نزیک دا توانای ناردنی گاز بە تایبەت بۆ ئەورووپای نییە.
-
دەست پێکرانی ھەڵمەتی پتەوکردنەوەی سەنگەرو مەتەرێزەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان
ئادار 31, 2022 05:44لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوای بڕیاری وەزیری پێشمەرگه بە دوبارە سەنگەرسازی تەواوی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بونیاتنانەوەی بەشێوەیەکی سەربازیانەی سەردەمی، لەرێگەی هاوکاری و فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم، پڕۆسەی سەنگەرسازی پێشمەرگە بەردەوامە.
-
خۆپیشاندانی عێراقییەکان بۆ ئیدانەکردنی سوکایەتی بە مەرجەعە ئایینییەکان
ئادار 31, 2022 04:42کۆمەڵێک لە جەماوەری عێراق بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان وێڕای ئیدانەکردنی سوکایەتی بە مەرجەعە ئایینییەکان، پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی کوردستانیان بۆ سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە ڕەت کردەوە.
-
کۆبوونەوەی نێوان سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوکسه‌مبۆرگ
ئادار 30, 2022 11:44سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوکسه‌مبۆرگ کۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، کلیلى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق، چاره‌سه‌کردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدرالیى عیراقه و هه‌ردوولا ده‌بێ به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ڕێگه‌چاره بۆ نه‌هێشتنى کێشه‌کان بدۆزنه‌وه.
-
وتووێژی سەدرو تاڵەبانی لە بارەی ڕەوشتی سیاسیی ئێستای عێراقەوە
ئادار 29, 2022 13:41ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە تەلەفۆن قسەی کرد.
-
کاردانەوەی کەسایەتییە عێراقییەکان لە ھەمبەر سوکایەتی کران بە مەرجەعییەت
ئادار 29, 2022 08:43کۆمەڵێک لە کەسایەتییە عێراقیەکان سوکایەتی کردنی «نایف کوردستانی» بە مەرجەعییەتی شێعەیان ئیدانەکرد.