-
پیلانی تیرۆریستیی داعش لە ھەولێر پوچەڵکرایەوە
کانونی یه‌که‌م 19, 2021 02:01ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان باسی پوچەڵکردنەوەی پیلانێکی تیرۆریستیی داعش دەکات .
-
فراکسیۆنی کۆمەڵ داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت دەکات
کانونی یه‌که‌م 18, 2021 22:42فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ بێت و وەک "حکومەتێکی شکستخواردو دەیبینین، چونکە نەیتوانی کێشەکان چارەسەر بکات".
-
عەلی حەمەساڵح: شتێک بەناوی حکومەتی یەکگرتووی ھەرێم بوونی نییە
کانونی یه‌که‌م 18, 2021 22:39عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، شتێک بەناوی حکومەتی یەکگرتووی ھەرێم و خەزێنەی حکومەت نیە.
-
ئاگر لەبینای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کەوتەوە
کانونی یه‌که‌م 18, 2021 10:43کاتژمێر 10:00ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لەناو بینای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لەهەولێر کەوتەوە، لەئێستاشدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شاستانی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردوە.
-
لەسەر لافاوەکەی ھەولێر داوای لێپرسینەوە لەلایەنی کەمتەرخەم دەکرێت
کانونی یه‌که‌م 18, 2021 09:39ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی لافاوەکەی چەند گەڕەکێکی شارەکە داوای لێپرسینەوە لەوکەسانە دەکات کە لە یەکەئیداریەکانی پارێزگای هەولێر کەمتەرخەمبوون، راشیدەگەیەنێت ئەگەر زووتر ئاماکاری باش بکرابوایە زیانەکان کەمتر دەبوو.
-
ژماری گیانلەدەستداوانی لێزمە باران و لافاو لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە 14 کەس
کانونی یه‌که‌م 18, 2021 05:09شەوی رابردوو لە هەریەک لە شارۆچکەی تەق تەق و شارۆچکەی چەمچەماڵ دوو کەس بەهۆی باران و لافاوەوە گیانیان لە دەستدا.
-
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:به پله‌ى یه‌که‌م کار بۆ ڕزگارکردنى گیانى هاووڵاتییان بکه‌ن و هه‌رچى پێویسته بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى له زووترین کاتدا به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن
کانونی یه‌که‌م 17, 2021 14:47«نێچیرڤان بارزانى» سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر جەختی کرد: به پله‌ى یه‌که‌م کار بۆ ڕزگارکردنى گیانى هاووڵاتییان بکه‌ن و هه‌رچى پێویسته بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى له زووترین کاتدا به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن.
-
پەیامی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ بەھانا چوونی لێقەوماوانی لافاوەکەی ھەولێر
کانونی یه‌که‌م 17, 2021 10:42سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند: ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانیان راسپاردووه، که به په‌له به ھانای لێقەوماوانی لافاوەکەی ھەولێرەوە بچن و ھه‌رچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاری کردن و دابینکردنی پێداویستییه‌کانیان ئه‌نجامی بده‌ن.
-
لافاوەکەی ھەولێر قوربانیی لێ کەوتەوە
کانونی یه‌که‌م 17, 2021 09:44پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: لە ئەنجامی ھەستانی لافاو لە شەوی ڕابردوودا ھەشت کەس لە ھاووڵاتیان بوون بە قوربانی.
-
حەمەی حاجی مەحمو: «حاج قاسم سولەیمانی» خزمەتێکی گەورەی بە ھەرێمی کوردستان و تەواوی گەلانی چەوساوەو بیرئازادی جیھان کرد
کانونی یه‌که‌م 15, 2021 08:32سکرتێری گشتیی پارتی سۆشبالیست دیموکراتی کوردستان لە نەریتی شەوی بیرەوەرییەکانی شەھید« حاج قاسم سولەیمانی» کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە سنەدا بەرپا کرا، ڕایگەیاند: «حاج قاسم سولەیمانی» خزمەتێکی گەورەی بە ھەرێمی کوردستان و تەواوی گەلانی چەوساوەو بیرئازادی جیھان کرد.