ژماری گیانلەدەستداوانی لێزمە باران و لافاو لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە 14 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i403605-ژماری_گیانلەدەستداوانی_لێزمە_باران_و_لافاو_لە_ھەرێمی_کوردستان_گەیشتە_14_کەس
شەوی رابردوو لە هەریەک لە شارۆچکەی تەق تەق و شارۆچکەی چەمچەماڵ دوو کەس بەهۆی باران و لافاوەوە گیانیان لە دەستدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2021 05:09 Asia/Tehran
  • ژماری گیانلەدەستداوانی لێزمە باران و لافاو لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە 14 کەس

شەوی رابردوو لە هەریەک لە شارۆچکەی تەق تەق و شارۆچکەی چەمچەماڵ دوو کەس بەهۆی باران و لافاوەوە گیانیان لە دەستدا.

بە پێی راپۆرتی  سپی میدیا ،  لە شاری تەق تەق گەنجێک بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانی لە دەستدا.

لە چەمچەمالێش شەوی رابردوو کەسێک بە هۆی لافاوەوە گیانی لە دەستدا.

ژمارەی گیان لە دەستدان لەسەرتاسەری هەرێم بەهۆی لافاوەوە گەیشتە ١٤ کەس، ١٢ یان لە هەولێر و دەوروبەری، ٢ ی دیش لە چەمچەماڵ و تەق تەق.