-
خۆپیشاندانی خوێندکاران ھەرێمی کوردستانی گرتەوە + ڤیدیۆ
تشرینی دووه‌م 23, 2021 09:58لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران لە ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.
-
بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان: بەهۆی گەمەی سیاسییەوە دوو کورسیمان رەتکرانەوە
تشرینی دووه‌م 23, 2021 07:09هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە بەر گەمەی سیاسی دوو کورسیی پەرلەمانی حزبەکەی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رەتکراونەتەوە.
-
هێزه ئه‌منیه‌کانى سلێمانى هێرشیانکرده‌سه‌ر خوێندکاران و ژماره‌یه‌ک خوێندکار بریندارن
تشرینی دووه‌م 22, 2021 12:12دواى گردبونه‌وه و داخستنى چه‌ند ڕێگه‌یه‌کى ناوشارو ده‌ره‌وه‌ى شارى سلێمانى له‌لایه‌ن خوێندکارانى زانکۆ‌و په‌یمانگه‌کانه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌کان بهگازى فرمێسک ڕێژ هێرشیانکرده‌سه‌ر خوێندکاران‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ک خوێندکار برینداربوون، یه‌کێک له‌خوێندکارانیش ده‌ڵێت:"به‌دارى کاره‌باییش لێیانداین".
-
له سلێمانی دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان راگەیەندرا
تشرینی دووه‌م 21, 2021 19:47ئەمڕۆ بەیاننامەی کۆتایی یەکەمین کۆنگرەی یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆتایی هات و ڕایانگەیاند" کە دەبینە یەکێتی ھەموو قەڵەمێکی بەپەرۆشی بواری ئەنفال و کیمیاباران و راگواستن و کۆمەڵکوژیە".
-
له‌ڕۆژى جیهانىی قوربانیانى هاتوچۆدا و لە شارێکی ھەرێمی کوردستان ، به‌هۆى ڕوداوێکى هاتوچۆوه 6 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
تشرینی دووه‌م 21, 2021 17:17له‌ڕۆژى جیهانى قوربانیانى هاتوچۆدا، ئەمڕۆ یەکشەممە له‌ڕوداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەڕێگه‌ی کەرکوک چەمچەماڵ نزیک بەرزاییەکانی بانی مەقان حه‌وت که‌س بوونه قوربانى.
-
وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان وەڵامی وەزیری بەرگریی تورکیای دایەوە
تشرینی دووه‌م 21, 2021 10:07لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزیری بەرگریی تورکیا وتی، نە کوردستان نە هەرێمی کوردستان بوونی نییە، لە وەڵامدا وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "خلوسی ئاکار خۆشی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، پێمان ناڵێت ئەو شوێنەی سەردانی کردووە کوێیە؟"
-
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان : دۆسیەی پەیوەندیدار بە لاهور جەنگی و هاوەڵەکانی بۆ هەمیشە داخرا
تشرینی دووه‌م 20, 2021 17:40ستران عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، "مەلەفی پەیوەندیدار بە هاوسەرۆکی یەکێتی لاهور جەنگی و هاوەڵەکانی یەکلایی بووەتەوەو لای یەکێتی مەلەفێکی داخراوەو کۆتایی پێهاتووە، یەکێتی ناگەڕیتەوە بۆ دواوە".
-
نازم دەباغ : پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە
تشرینی دووه‌م 20, 2021 15:52نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئێران دەڵێت: پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و پارتی داوای لە یەکیتی کردووە کە لە دانانی کەسێک بۆ ئەو پۆستە لەلایەن یەکێتییەوە وا باشترە کۆندەنگی پارتی و هێزە سیاسییەکانی دیکەشی لەسەر بێت.
-
وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە دیداری مەسرور بارزانی : هەرێمی کوردستان هاوپەیمانی گرنگی ئەمریکایە
تشرینی دووه‌م 20, 2021 13:22سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبوەوە و لەبارەی هاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان و هەروەها دیالۆگی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبونەوەکە بووە.
-
لاهور شێخ جه‌نگی: تا ئێستا هاوسه‌رۆکی یه‌کێتیم و نیازی چوونه‌ده‌ر له یهکیەتیم نییه
تشرینی دووه‌م 20, 2021 07:12لاهور شێخ جه‌نگی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و تائێستا هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه و ئه‌و خۆی به‌خاوه‌نی یه‌کێتی ده‌زانێت. وتیشی، "هیچ بیر‌و بۆچوونێکی وام نییه له‌یه‌کێتی بچمه ده‌ره‌وه".