خۆپیشاندانی خوێندکاران ھەرێمی کوردستانی گرتەوە + ڤیدیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i402811-خۆپیشاندانی_خوێندکاران_ھەرێمی_کوردستانی_گرتەوە_ڤیدیۆ
لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران لە ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2021 13:28 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خوێندکاران ھەرێمی کوردستانی گرتەوە + ڤیدیۆ

لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران لە ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی شاری سلێمانی و چەندین شار و ئیدارەی تری هەرێمی کوردستان بەردەوامە و کەمێک پێش ئێستاش لە پارێزگای سلێمانی گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.

ھەواڵەکان لە شاری سلێمانییەوە باس لەوە دەکەن کە، دوای ئەوەی خۆێندکاران هەوڵیاندا بەرەو بەردەکی سەرای شاری سلێمانی رێپێوان ئەنجام بدەن و هێزە ئەمنییەکان لە شەقامی سالم رێگریان لێکردن، گرژی لە نێوان خوێندکارانی ناڕازی و ھێزەکانی ئاسایشت دا سەری ھەڵدا.

بە پێی ئەم ھەواڵە، لە درێژەی سەرھەڵدانی ئاڵۆزییەکان لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێانی گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە خوێندکاران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە برینداربوون.