-
مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامن لە ناڕەزایەتی و بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن
May 18, 2021 08:16لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامن لە گردبوونەوە و بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن و داوای دامەزراندن دەکەن.
-
سبەی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا دەستبەکاردەبێت
May 17, 2021 16:04بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، سبەی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا لە ناوچەکەدا دەستبەکاردەبێت.
-
نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
May 17, 2021 12:48بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوەکرد.
-
ھەولێر بڕیاریدا ھاوڵاتیان خۆیان لە تەندروستیان بەرپرسیار بن
May 17, 2021 05:54ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر رایگەیاند، سەرجەم هۆڵەکانى بۆنە و ئاهەنگگێڕان، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە و بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتییان خۆیانە.
-
نوێنەرایەتی فەرمیی هەرێمی کوردستان لە تورکیا و وڵاتانی عەرەبی دەکرێتەوە
May 16, 2021 16:18بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییەکانی دهرهوهی حکوومهتی ههرێمی کوردستان باس له ههوڵهکانیان دەکات بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتیی حکوومەت لە تورکیا و وڵاتانی عەرەبی .
-
شاندی دانوستانکاری ھەرێم دەچێتەوە بەغدا
May 16, 2021 14:07ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە : نەناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە ھۆکاری تەکنیکیی ھەبووە و بە ئەگەری زۆر حکومەتی ھەرێمی کوردستان شاندێکی تەکنیکیی بۆ رێککەوتن لە بارەی ھەندێ پرس دەنێرێتە بەغدا .
-
لە کەرکوک دژی رژێمی زایۆنی خۆپیشاندان کرا
May 16, 2021 05:49لایەنگرانی رەوتی سەدر لە کەرکوک دژی ئیسرائیل و بەمەبەستی پشتگیرکردنی گەلی فەڵەستین، گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم حوسەینییەی خەزعەل لەشەقامی ئەتڵەسی شاری کەرکووک رێکخست.
-
هێرشی قورسی سوپاى تورکیا بۆ داگیرکردنی دوو گوند له سنورى دهۆک
May 15, 2021 08:09سوپاى تورکیا هێرشى قورسى بۆسهر دوو گوند لهسنورى دهۆک دهستپێکردووه و پێکدادانى سهخت لە نێوان پەکەکە و تورکیا بهردهوامه.
-
راگەیاندنی ھاوخەمیی مەسعوود بارزانی لە گەڵ گەلی فەلەستین
May 15, 2021 06:14بە دوای دەستدرێژیەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە و پەلاماری زایۆینەکان بۆ سەر فەلەستینیەکانی نێو ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی 1948 ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە گەڵ گەلی فەلەستنی ھاوخەمی خۆی نیشاندا .
-
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: بەداخەوە پێم وایە ئۆمەتی پێغەمبەر (د.خ) لە رووی سیاسییەوە لێکهەڵوەشاوەتەوە، ئەگینا جوولەکە نەیدەوێرا قەوارەی زایۆنی لە فەلەستین دا دامەزرێنێ
May 14, 2021 08:59«مامۆستا عەلی باپیر» سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: بەداخەوە پێم وایە ئۆمەتی پێغەمبەر (د.خ) لە رووی سیاسییەوە لێکهەڵوەشاوەتەوە، ئەگینا جوولەکە نەیدەوێرا قەوارەی زایۆنی لە فەلەستین دا دامەزرێنێ.