شاندی دانوستانکاری ھەرێم دەچێتەوە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i396546-شاندی_دانوستانکاری_ھەرێم_دەچێتەوە_بەغدا
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە : نەناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە ھۆکاری تەکنیکیی ھەبووە و بە ئەگەری زۆر حکومەتی ھەرێمی کوردستان شاندێکی تەکنیکیی بۆ رێککەوتن لە بارەی ھەندێ پرس دەنێرێتە بەغدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2021 14:07 Asia/Tehran
  • شاندی دانوستانکاری ھەرێم دەچێتەوە بەغدا

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە : نەناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە ھۆکاری تەکنیکیی ھەبووە و بە ئەگەری زۆر حکومەتی ھەرێمی کوردستان شاندێکی تەکنیکیی بۆ رێککەوتن لە بارەی ھەندێ پرس دەنێرێتە بەغدا .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ئەلمورد ، شێروان میرزا لەم بارەوە گوتی : بە ھۆی تەکنیکیی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق تا ئێستا نەنێردراوە . 

 شێروان میرزا گوتیشی : میکانیزمی جێبەجێ کردنی ماددەی 11 ی بودجە تایبەت بە پشکی ھەرێم بە ناردنی شاندێکی تەکنیکیی لە ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ رێککەوتن لە سەر چۆنیەتی حیساب کردنی داھاتی نەوتی و نانەوتی و حیساب کردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە و میکانیزمی ناردنی ، دەگەڕێتەوە . 

 ئەندامی فراکسیۆنی یەکیەتی پێیشبینی ئەوەی کرد شاندێکی تەکنیکیی لە ھەرێمی کوردستان دوای پشووی جەژنی رەمەزان سەردانی بەغدا دەکات . 

 ئەم ئەندام پەرلەمانەی پەرلەمانی عێراق ھەروەھا جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پێبەندبوونی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق بە رێککەوتنە ئیمزاکراوەکانی نێوانیان و گوتی : دانیشتنەکانی نێوان شاندی تەکنیکیی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومەتی ناوەندیی ، بڕی بودجەی نێردراوی بەغدا بۆ حکومەتی ھەرێم و بڕی داھاتی ھەولێر کە دەبێ بیدات بە بەغدا دیاری دەکات .