لە کەرکوک دژی رژێمی زایۆنی خۆپیشاندان کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i396530-لە_کەرکوک_دژی_رژێمی_زایۆنی_خۆپیشاندان_کرا
لایەنگرانی رەوتی سەدر لە کەرکوک دژی ئیسرائیل و بەمەبەستی پشتگیرکردنی گەلی فەڵەستین، گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم حوسەینییەی خەزعەل لەشەقامی ئەتڵەسی شاری کەرکووک رێکخست.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2021 05:49 Asia/Tehran
  • لە کەرکوک دژی رژێمی زایۆنی خۆپیشاندان کرا

لایەنگرانی رەوتی سەدر لە کەرکوک دژی ئیسرائیل و بەمەبەستی پشتگیرکردنی گەلی فەڵەستین، گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم حوسەینییەی خەزعەل لەشەقامی ئەتڵەسی شاری کەرکووک رێکخست.

وێنێ شەممە، لایەنگرانی رەوتی سەدر و ژمارەیەک لەھاوڵاتیانی شاری کەرکوک پاش کۆبوونەوەیان لەپێش حوسەینییەی خەزعەل، رێپێوانێکیان بەمەبەستی نیشاندانی ھاوسۆزی و پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین سازکرد و دروشمیان دژی ئیسرائیل دەوتەوە.

ھەر لە گردبوونەوەکەدا، ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان لەسەر شەقامەکە راخست بۆ ئەوەی بەسەریدا ھاتوچۆ بکەن و دواتریش  ھەردوو ئاڵاکەیان سوتاند. 

ھەر دوێنێ بەغدای پێتەختی عێراقیش شایەتی گەورەترین خۆپێشاندانی دژی رژێمی زایۆنی بوو .