-
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە: ناتوانین دەستوەردان لەکاری دادگاکان بکەین
May 07, 2021 23:02ئەنجومەنی وەزیرانی هەێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دادگاکان سەربەخۆن و حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.
-
مەهدی شوشتەری:جوڵەی ھێندێک لە وڵاتان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنی بووەتە هۆی بێ دەرەست بوونی رژێمی زایۆنی لە ئەنجامدانی تاوانی زیاتر لەدژی گەلی فەلەستین
May 07, 2021 18:49مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە ڕایگەیاند:جوڵەی ھێندێک لە وڵاتان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنی بووەتە هۆی بێ دەرەست بوونی رژێمی زایۆنی لە ئەنجامدانی تاوانی زیاتر لەدژی گەلی فەلەستین.
-
بزووتنەوەی ئیسلامی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات
May 06, 2021 18:23رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: مادام ناتوانین دەنگی دەنگدەرانمان بپارێزین بەشداری ھەڵبژاردنیش ناکەین.
-
نێچیرڤان بارزانی :ههوڵ دەدەین سەرۆکایەتیی ههرێمی کوردستان شوێنی کۆکهرهوهی ههموو بیروبۆچوونه جیاوازهکان بێت
May 04, 2021 21:46له کۆبوونهوهی نێوان «نێچیرڤان بارزانی» سهرۆکی ههرێمی کوردستان و «عومهر سهید عهلی» رێکخهری گشتیی گۆڕان، دووپات لهوه کرایهوه که کاتی ئهوهیه ههرێمی کوردستان ببێت بە خاوهنی دهستوورێکی پهسهندکراو .
-
سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ھەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکان
May 04, 2021 21:27لە ئاراستەی پێکھێنانی یەکدەنگی لە نێو کورد بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەییشتە شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمەڵێک لە لایەنە سیاسییەکان کۆبوەوە.
-
جێگیربوونی بەربڵاوی سوپای تورکیا لە ناوچە سەرسنوورییەکانی عێراق
May 04, 2021 19:03سەرچاوە عێراقییەکان باسی مۆڵ درانی بەربڵاوی ھێزەکانی تورکیایان کردووە لە باکووری عێراق بە مەبەستی داگیرکردنی ناوچە سەرسنوورییەکانی ئەم وڵاتە.
-
ئاماری کۆرۆنا لە هەرێم،827 توشبوو تۆمارکران و 8 کەسیش مردن
May 03, 2021 13:09وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 7512 (حەوت هەزار و پێنجسەد و دوانزە) پشکنینی کۆرۆنا کراون، 827 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، 965 توشبوش چاکبونەتەوە و 8 کەسیش مردوون.
-
پاش یەک ساڵ ڕاگیران، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی، هەولێر و تاران دەستپێبوونەوە
May 03, 2021 12:50پاش ڕاگرتنێکی یەک ساڵە، یەکەمین گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و تاران دووبارە دەستی پێ کردەوە.
-
حەلبوسی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
May 03, 2021 10:39بڕیارە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی کۆببێتەوە.
-
کاردانەوە بە سەردانی نهێنی وەزیری بەرگری تورکیا لە بنکەیەکی سەربازیی ئەم وڵاتە لە هەرێمی کوردستان
May 03, 2021 06:43ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان، داوای وەڵام دانەوەی جدی بە سەردانی نهێنی وەزیری بەرگری تورکیا لە بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان دەکات.