پاش یەک ساڵ ڕاگیران، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی، هەولێر و تاران دەستپێبوونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i396045-پاش_یەک_ساڵ_ڕاگیران_گەشتە_ئاسمانییەکانی_نێوان_سلێمانی_هەولێر_و_تاران_دەستپێبوونەوە
پاش ڕاگرتنێکی یەک ساڵە، یەکەمین گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و تاران دووبارە دەستی پێ کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2021 12:50 Asia/Tehran
  • پاش یەک ساڵ ڕاگیران، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی، هەولێر و تاران دەستپێبوونەوە

پاش ڕاگرتنێکی یەک ساڵە، یەکەمین گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و تاران دووبارە دەستی پێ کردەوە.

 

بە پێی هەواڵی مێهر، تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند: گەشتی فڕۆکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تاران دەستی پێ کردووە و کاتژمیر ٢٣ ڕۆژی یەکشەمە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٠، فڕۆکەی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە.

ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش لەم بارەوە وتی: لە سەر دەستپێکی دووبارەی فڕین لە نێوان هەولێر و ئێران ڕێککەوتن کراوە و ئیستا بە شێوەی ئاسایی بەردەوامە.