-
ھاوپەیمانیی دوو لایەنی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە
May 02, 2021 05:59دوو لایەنی « یەکێتیی نیشتیمانی»و «گۆڕان» لە ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی داھاتووی عێراق، لەژێر ناوی «ھاوپەیمانی کوردستان» یەکیان گرت.
-
جوتیار عادڵ: هاوکارى و هەماهەنگی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکیی حکوومەتی هەرێمە
May 01, 2021 19:08دوای ئەوەی شەوی رابردوو داعش هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هاوکارى و هەماهەنگی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکی حکوومەتی هەرێمە.
-
ئەمڕۆ دوا وادەیە ، زۆربەی حزب و لایەنەسیاسیەکان خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عیراق تۆمارکردووە
May 01, 2021 17:53بەوتەی لێپرسراوانی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق تاکو ئێستا بەشێکی زۆری ئەو حزب و لایەنەسیاسیانەی مۆڵەتی رەسمیان هەیە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عیراق تۆمارکردووە، راشیدەگەیەنێت ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ ئەو پرۆسەیە ماوەی تۆمارکردن کۆتایی دێت.
-
لە جەژنی یەکی ئایاردا ، مەلا بەختیار: ژیانی چینایەتی کرێکاران هەر بەکۆڵەمەرگی ماوەتەوە
May 01, 2021 14:31مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی رایگەیاندووە، لە دوای هاوپەیمانێتی ستراتیژی یەکێتی – پارتی،جەختی کردووە هیچ نەبێ سەندیکا و رێکخراوەکان سەربەخۆبن و ململانێی کۆمەڵایەتی – چینایەتی بۆ حیزبی سۆشیال – دیموکرات دەبێ زیندوو بێ، نەک خەفە بکرێ، بەڵام قسەکانی سودی نەبووە و دەڵێت، ژیانی چینایەتی کرێکاران هەر بەکۆڵەمەرگی ماوەتەوە.
-
گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەکاتەوە
May 01, 2021 13:32لە رۆژی سبەی یەک شەممەوە گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەپێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.
-
پێشنیاری نێچیروان بارزانی بۆ پێکهاتنی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و ئەرتەشی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش
May 01, 2021 12:47نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "داوا لە پەرلەمان و حکومەتی فیدراڵی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەکەین، بە خێرایی کار بکەن لەسەر دروستکردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان".
-
دوای ھێرشی ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی داعش ، سێ ههزار پێشمهرگهی ھەرێم خرانه ئامادهباشییهوه
May 01, 2021 05:47نزیک کاتژمێر 1ى بهیانى ئهمڕۆ تیرۆریستانى داعش لهمیحوهرى پردێ پهلامارى دوو لهسەنگەرەکانی لیواى 10ى پێشمهرگهیاندا و ژمارهیهک پێشمهرگهش شههیدو برینداربوون، سوپاسالارى پێشمهرگه ڕهخنه لهسوپاى عێراق دهگرێتو ڕایدهگهیهنێت، "تائێستا سوپاى عێراق نهیانتوانیوه بۆشایی ئهمنیی پڕبکاتهوه، ئهگهر ئهوهش نهکات، مهترسیهکانیش زیاتردهبن".
-
بڕیاری وەزارەتی ئەوقافی ھەرێم لەبارەی بەرێوەچوونی شەوانی قەدر لە مزگەوتەکاندا
May 01, 2021 04:00وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی شەوانی قەدرەوەدا، بەوپێیەش بۆ یادکردنەوەی شەوی قەدر لە کاتژمێر 12 تاوەکو نوێژی بەیانی دەرگای مزگەوتەکان کراوە دەبن.
-
یەکیەتی لەگەڵ گۆڕان بەیەک لیست بەشداری دەکات و لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتووش رێکدەکەوێت
May 01, 2021 03:26یەکیتی نیشتمانیی کوردستان دوای گفتوگۆیەکی درێژ لەگەڵ گۆڕان و، بەجیاوازیش لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی گەیشتۆتە دوو رێککەووتنی جیاواز لەگەڵ ئەم دوو لایەنە.
-
کوژرانی دوو لەشکریی تورکیا لە باکووری عێراق
نیسان 30, 2021 17:20وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی کوژرانی دوو لەشکریی ئەم وڵاتەی کردووە لە ئۆپراسیۆنی «پەنجەی بروشکە» لە باکووری عێراق.