گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i395961-گەشتە_ئاسمانیەکانی_نێوان_سلێمانی_و_تاران_دەستپێدەکاتەوە
لە رۆژی سبەی یەک شەممەوە گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەپێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2021 13:32 Asia/Tehran
  • گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەکاتەوە

لە رۆژی سبەی یەک شەممەوە گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەپێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.

 

بەپێی خشتەیەک کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، بریارە سبەی یەک شەممە سەعات 3 و 30 دەقیقەی دوانیوەڕۆ یەکەمین گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان فرۆِکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و  بەپێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.

دەستپێکردنەوەی ئەو گەشتانە لەکاتێکدایە لەمانگی دەی ساڵی 2020وە بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا ئەو گەشتانە راگیرابوون.