کوژرانی دوو لەشکریی تورکیا لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i395919-کوژرانی_دوو_لەشکریی_تورکیا_لە_باکووری_عێراق
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی کوژرانی دوو لەشکریی ئەم وڵاتەی کردووە لە ئۆپراسیۆنی «پەنجەی بروشکە» لە باکووری عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2021 17:20 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو لەشکریی تورکیا لە باکووری عێراق

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی کوژرانی دوو لەشکریی ئەم وڵاتەی کردووە لە ئۆپراسیۆنی «پەنجەی بروشکە» لە باکووری عێراق.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: دوو لەشکریی ئەم وڵاتە لە ئەنجامی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە کوژراون.

ئۆپراسیۆنی «پەنجەی ھەورەتریشقە و پەنجەی بروسکە» لە لایەن ھێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیاوە لە ڕۆژی ٢٤ی ئاپریلەوە لە ناوچەکانی «مەتینا»و «ئاواشین» بە مەبەستی پاکتاوکردنی تۆکمەوتەواوی ناوچەکە لە بوونی چەکدارانی پەکەکە لە باکووری عێراق دەستی پێکراوە و ھەرواش بەردەوامە.

ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر مۆڵگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» لە باکووری عێراق پەرەی سەندووە کە ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی ناڕەزامەندی دەربڕینی کاربەدەستانی بەغدا و بە نمونەی داگیرکاری دەزانن.