-
نێچیرڤان بارزانی: پابه‌ندیى هاوڵاتیان تا ئێستا ئه‌نجامى باشى به‌ده‌سته‌وه داوه
نیسان 07, 2020 22:24نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ناوخۆ و ته‌ندروستى، پارێزگارانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆک و هه‌ڵه‌بجه و سه‌رپه‌رشتیارانى هه‌ردوو ئیدارەى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، به‌دواداچوونى بۆ دوایین پێشهاته‌کانى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا کرد.
-
یازدە حاڵەتى نوێى کۆرۆنا لە هەولێرو سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە راگەیەنرا
نیسان 08, 2020 02:51وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٢٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٦٢٢) هەولێر، (١٥٦) سلێمانی، (١٤٠) دهۆک، دەرەنجام (١١) تووشبووی نوێ تۆمارکرا.
-
وەزیری تەندروستیی هەرێم: تاوەکو دوایین هەڵگری کۆرۆنا بەشوێن تووشبوواندا دەگەڕێین
نیسان 08, 2020 02:44کۆرۆنا 11 گەڕەکی هەولێری داخست، لە کۆی 138 تووشبووەکەی کۆرۆنا لە هەولێر 76 تووشبوویان دانیشتووی ئەو گەڕەکانەن کە بڕیاری داخستنی تەواوەتییان دراوە، فەرماندەی هەولێر کە سەر بە یەکەی 80یە، ئەرکی داخستن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەتیان خراوەتە ئەستۆ.
-
تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی بە وەرگرتنی پلازما چاکدەبێتەوە
نیسان 08, 2020 02:40بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی باسی لەوە کرد، یەکێک لە تووشبووەکان بە وەرگرتنی پلازمای خوێنی چاکبووەکانی پێشووتر چاکبووەتەوە و سەرکەوتووبوون لە تاقیکردنەوەکەیان.
-
شوێنی پیشانگای نێونەتەوەیی هەولێر بوو بە نەخوشخانەی سارایی تایبەت بە دەرمانی کورونا
نیسان 07, 2020 13:15کاربەدەستانی شاری هەولێر شوێنی پیشانگای نێونەتەوەیی ئەو شارە یان کردە نەخوشخانەی سارایی بۆ دەرمانی تووشبووان بە کورونا .
-
نێچیرڤان بارزانی: پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان ئه‌نجامی باشی هه‌بووه
نیسان 07, 2020 12:48نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی، پارێزگارانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک و هه‌ڵه‌بجه و سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ردوو ئیداری گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، به‌دواداچوونی بۆ دوایین پێشهاته‌کانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.
-
سامان به‌رزنجی: ره‌وشه‌که مه‌ترسیداره
نیسان 07, 2020 03:22سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و تووشبووانه‌ی کۆرۆنای به‌سه‌ر کرده‌وه، که له نه‌خۆشخانه‌ی "رزگاری" شاری هه‌ولێر داخیل کراوون و له نزیکه‌وه له ره‌وشی ته‌ندرووستیانی کۆڵییه‌وه.
-
تۆمارکرانی چل و یه ک حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆس لە هەرێمی کوردستانی عێراق
نیسان 06, 2020 13:06ژماری تووشبووان بە کۆرۆناڤایرۆس لە هەرێمی کوردستانی عێراق کت و پڕ هەڵکشانێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بە ئاشکرابوونی چل و یەک حاڵەتی نوێ لە ڕۆژێکدا، ئاماری تووشبووان گەیشتە دووسەت وحەفتاو حەوت کەس.
-
چوونەسەری ژماری تووشبووان بە کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بۆ دووسەت و سی و شەش حاڵەت
نیسان 06, 2020 11:39بە ناسکرانی سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆس لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ژماری تووشبووان لە هەرێم بۆ دووسەت و سی و شەش حاڵەت زیادی کرد.
-
نیچیرڤان بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی هاوڵاتیانی هەرێم دەکات
نیسان 06, 2020 11:13سه روکی هه رێمی کوردستانی عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی کوردستان و رایگەیاند، سوپاسێکی تایبەت بۆ کارمەندانی تەندروستی، پێشمەرگە، کارمەندانی فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان، دەزگا ئەمنییەکان و ڕاگەیاندن و گشت ئەو قارەمانانەی کە کۆڵ نادەن بۆ پاراستنی کوردستان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.