دەریادار ئیرانی: هێزی دەریایی ئێران بە هەموو تواناوە بەرگری لە خەڵک دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446386-دەریادار_ئیرانی_هێزی_دەریایی_ئێران_بە_هەموو_تواناوە_بەرگری_لە_خەڵک_دەکات
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتی: هێزی دەریایی زیندوو و ڕاوەستاو، ئەرک و فەرمانبەرێتییەکانی بە هێزمەندییەەوە بەجێ دێنێ و هەموو تواناکانی بەکاردێنێ بۆ بەرگری لە ئێرانی ئازیزمان و دەستەبەرکردن و پاراستنی ئاسایشی گەلی مەزنی ئێران.
(last modified 2026-08-30T15:14:48+00:00 )
ئاب 30, 2026 17:10 Asia/Tehran
  • دەریادار ئیرانی: هێزی دەریایی ئێران بە هەموو تواناوە بەرگری لە خەڵک دەکات

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتی: هێزی دەریایی زیندوو و ڕاوەستاو، ئەرک و فەرمانبەرێتییەکانی بە هێزمەندییەەوە بەجێ دێنێ و هەموو تواناکانی بەکاردێنێ بۆ بەرگری لە ئێرانی ئازیزمان و دەستەبەرکردن و پاراستنی ئاسایشی گەلی مەزنی ئێران.

ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێیداگرت: ئەگەر دوژمن پێی وایە کە هێزی دەریایی ئەرتەش بە شەهیدبوونی ژمارەیەک لە ڕۆڵەکانی گەلی ئێران و ستافی هێزی دەریایی، بڕستی دەبڕێ و پەکی دەکەوێ، بزانێ کە لە هەڵەیەکی قوڵ و قورسدایە؛ چونکە هێزی دەریایی بە پشتبەستن بە خوێنی شەهیدان باشتر و لێهاتووتر درێژە بە ڕێگای خۆی دەدات. فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە بەرپرسیارەتی هاوسەنگەران و درێژەپێدەرانی ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئەرکی ئێمە ئەوەیە بە هەموو تواناوە و  بە خۆڕاگری و کۆڵنەدان درێژە بە ئەو ڕێبازە بدەین کە شەهیدان بە فیداکاری و گیانبەخت کردن ڕۆیشتوون و ڕێگە نەدەین ئەو ئاڵایەی کە بە خوێنیان هەڵیان کردووە لەسەر زەوی بمێنێتەوە. دەریاداری ئیرانی پێیشیداگرت: دوژمن لە ناسینی ویست و ورەی گەلی ئێران و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا حیساباتی هەڵەی کردووە و پلان و پێشبینییەکانی هەموو بە فیڕۆ چوون.