-
پێداگری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی ئێراق لەسەر نەیارەتی بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنی ئێراق
May 26, 2018 02:35سەرکردیەکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان باسی نەیارەتی ئەم پارتەی کرد بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییە و ئەگەری بایکۆتی پەرلەمان.
-
دەزگای هەڵبژاردنی هاوپەیمانی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
May 25, 2018 16:14دەزگای هەڵبژاردنی هاوپەیمانی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو رایدەگەیەنن "ماوەی دوو رۆژە نوسینگەی کۆمسیۆنی پارێزگای سلێمانی لە رێگەی نوێنەرەکەیەوە وێنەی کارتی دەنگدانەکانی بە ئەلیکترۆنی و لەسەر هارد دیسک وەرگرتووە، بەڵام بە بیانووی جیاواز دەستی دەستی بە لایەنەکان دەکات".
-
یەکیەتی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی دەوێ
May 25, 2018 14:56یەکێتی رایگەیاند پۆستی سەرۆک کۆمار بەپشکی خۆی دەزانێت و بۆ گفتوگۆش لەگەڵ لایەنەکان پۆستی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەپاکێجێک گفتوگۆی لەسەر دەکەن و هیچ لایەکیان بۆ کاتێکی دیکە دواناخەن.
-
گۆڕان داوای یەکێتی بۆ کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەش بەرپەرچ دەداتەوە
May 25, 2018 12:31گۆڕان داواکەی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی بەرپەرچ دایەوە ئەوەش بەهۆی ئەو گرژییەی ماوەیەکە لەنێوانیان هەیە.
-
حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای روسنەفتی روسی 2 گرێبەستیان واژۆ کرد
May 25, 2018 12:27وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆمپانیای روسنەفتی روسی 2 گرێبەستی نوێ-یان واژۆکرد.
-
داعش هێرشێکی گەورەی کردە سەر باشوری کەرکوک
May 25, 2018 12:03ئێوارەی دوێنێ پێنجشەم لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک هەشت تیرۆریست دوای ئەوەی گەمارۆ دران خۆیان بە چەکدارانی حەشدی شەعبی دا تەقاندەوە.
-
ڕۆژی جیهانیی منداڵانی ونبوو لە هەڵەبجە بهڕێوه چوو
May 25, 2018 12:02به بۆنهی رۆژی جیهانی منداڵانی ونبوو، له شاری ههڵهبجه مهراسیمێک بۆ کهسوکاری ئهو منداڵانه سازکرا و ئهو کهسانهش خهڵات کران که هاوکاربوون له دۆزینهوهی چهند منداڵێکی ونبووی شارهکه.
-
چوار لایەنەکە (گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵ) دەیانەوێ بە یەک فراکسیۆن بەشداری پەرلەمان بکەن
May 25, 2018 11:53"محەممەد رەئوف"ی ئەندامی دامەزرێنەری هاوپەیمانی دیموکراسیی و دادپەروەری رایگهیاند: ئێستا گفتوگۆ لەبارەی ئەوە دەکەن کە ئەگەر چوار لایەنەکە (گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵ) بچنە بەغداش بە یەک فراکسیۆن بەشداری پەرلەمان بکەن. دەشڵێت، تاوتوێی ئەوە دەکەن بۆ پەرلەمانی کوردستانیش بەرەیەکی هاوبەش دروستبکەن.
-
سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش بەکار نەهێنرێت
May 25, 2018 07:54ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ بڕیاری دا لە هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا بە هیچ جۆرێک سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش بەکارنەهێنرێت.
-
بیروڕاگوڕینەوەی هەردوو پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ئیڕەج مەسجدی
May 24, 2018 16:25شاندەکانی هەردوو پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لەدرێژەی هەوڵەکانی هاوپەیوەند بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کوماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا چاوپێکەوتن و وتووێژیان کرد .