وشداری ئێران: بەخێربێن بۆ بشێویی جیهانیی نوێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446600-وشداری_ئێران_بەخێربێن_بۆ_بشێویی_جیهانیی_نوێ
شاندی ئێرانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا بە وشدار لەحاند ئاسایی کردانەوەی دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئێران کراوەتە ئامانجە، سبەی ڕەنگە وڵاتێکی دیکە بێت. وریا و ئامادەبن. بەخێربێن بۆ پشێویی نوێی جیهانی.
(last modified 2026-09-08T15:06:40+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2026 18:36 Asia/Tehran
  • وشداری ئێران: بەخێربێن بۆ بشێویی جیهانیی نوێ

شاندی ئێرانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا بە وشدار لەحاند ئاسایی کردانەوەی دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئێران کراوەتە ئامانجە، سبەی ڕەنگە وڵاتێکی دیکە بێت. وریا و ئامادەبن. بەخێربێن بۆ پشێویی نوێی جیهانی.

شاندەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا لە چوارچێوی "سەلامەتی ئەتۆمی و تیشکی" لە کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسا لە شاری ڤیەننا، بە ئاماژە بە دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ساڵانی ١٤٠٤ و ١٤٠٥، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: "ئەم دوو رژێمە پێکەوە، میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیڕەوی ناوخۆی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و ڕێسا بنەڕەتییەکانیانی سەلامەتی ئەتۆمییان بۆردومان کرد". لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بە نیگەرانییەکانی کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بڕیارنامەی ٤٤٤ سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی هێرشکرانە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان بۆ سەلەماتی تیشکی هاتووە: ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە دەستدرێژییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانە و لە ژێر چاوەدێرییەکانی ئێران چەندە نابەرپرسیارانە بووە و "ئاساییکردنەوەی ئەم جۆرە هێرشە نایاساییانە کەمترین دەرئەنجامی نەخوازراوی ئەم دەسدرێژییانە دەبێت".  ئەمڕۆ ئێران ئامانجە، سبەی ڕەنگە وڵاتێکی تر بێت. وریا و ئامادەبن و بەخێربێن بۆ بشێوی جیهانی نوێ”.