سکاڵای ٢٦ شاروومەندی فەرەنسی لە ڕژێمی زایۆنی لەبەر ئەشکەنجە و جەنایەتی جەنگی
٢٦ هاووڵاتیی فەرەنسی کە لە کاروانی کەشتییەکانی هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بەرەو غەززە بوون، دوای دەستبەسەرداگیرانی کەشتییەکانیان لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە، سکاڵایان لە دژی ئەم ڕژێمە تۆمار کردووە، سەبارەت بە ئەشکەنجە، تاوانی جەنگی، دەستبەسەرکردنی ملهوڕانە و هەڵسو کەوتی نامرۆڤانە کە زایۆنییەکان دژ بەەوان ئەنجامیان داوە.
٢٦ هاووڵاتیی فەرەنسی کە لە کاروانی کەشتییەکانی هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بەرەو غەززە بوون، دوای دەستبەسەرداگیرانی کەشتییەکانیان لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە، لە داستێنیی گشتیی دژە تیرۆری فەرەنسادا سکاڵایان لە دژی ئەم ڕژێمە تۆمار کردووە، و ڕژێمی زایۆنییان تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی ئەشکەنجە، تاوانی جەنگی، دەستبەسەرکردنی ملهوڕانە و هەڵسوکەوتی نامرۆڤانە دژ بەوان. بە وتەی پارێزەرەکانیان، داواکاران ئەندامی ئەو کەمپەینەن کە خۆی بە هەوڵێکی “ئاشتیانە و مرۆڤدۆستانە” بۆ گەیاندنی هاوکاری و یارمەتی بە دەستی خەڵکی غەززە پێناسە دەکات. ئەم کەسانە لە لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، ئاپریلی ٢٠٢٦ و مەیی ٢٠٢٦ لە نێو سێ کاروانی کەشتیدا بوون و لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە ڕاگیران. سکاڵاکەران هەروەها باسی کردەوەی توندوتیژانەیان کرد، لەوانە لێدان و بەکارهێنانی شۆکەر، هەروەها “هەڵس و کەوتی ناشیرین و بێڕێزی” لەلایەن هێزە زایۆنییەکانەوە دژ بەم چالاکانە. ئەوان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە هێزە زایۆنییەکان ناچاریان کردوون بەوەی لە پێش چاوی هەموان خۆیان ڕووت بکنەوە، بێڕێزیان پێ کردوون و ناچاریان کردوون بە چۆکدادانێکی درێژخایەن لە سەر زیخ و بەردەڵان. زایۆنییەکان هەروەها ئەم گیراوانەیان بە قایشی داخ بەستۆتەوە و ناچاریان کردوون بە دانپێدانانی زۆرەملێ و واژۆکردنی ئەو قسانەی کە بە زۆری و لە ڕەوشێکی نالەباردا ناچار بە کردنیان کردوون.