هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر قودسی داگیرکراو جەنایەتی جەنگییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446592-هێرشەکانی_ڕژێمی_داگیرکەر_بۆ_سەر_قودسی_داگیرکراو_جەنایەتی_جەنگییە
حەماس وشداریدا سەبارەت بە پەرەسەندنی جەنایەتە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شوعفات و عەناتا لە قودسی داگیرکراو و خوازیاری گوشاری جیهانی لە سەر ئەم ڕژێمە بوو.
(last modified 2026-09-08T13:50:10+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2026 17:15 Asia/Tehran
  • هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر قودسی داگیرکراو جەنایەتی جەنگییە

حەماس وشداریدا سەبارەت بە پەرەسەندنی جەنایەتە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شوعفات و عەناتا لە قودسی داگیرکراو و خوازیاری گوشاری جیهانی لە سەر ئەم ڕژێمە بوو.

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) ڕۆژی سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وشداری دا لەحاند پەرەسەندنی جەنایەتە جەنگییەکانی حکومەت و سوپای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە کەمپی شوعفات و شارۆچکەی عەناتا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو. بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە چالاکییە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەمپی شوعفات و شارۆچکەی عەناتا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس، هاوکات بووە لەگەڵ جەنایەتە جەنگییەکانی ئەم ڕژێمە ، لە گەمارۆی توند و داخستنی دەروازەکانی چوونە ژوورەوە، تا  وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری و گرتنی بەربڵاوی فەلەستینییەکانی. حەماس لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە قودس و هەموو شارۆچکە و ئۆردوگاکانی بە تەواوی فەلەستینی دەمێننەوە و هەر هەوڵێکی ڕژێمی زایۆنی بۆ تەریکخستنەوە، بەجوولەکەکردن و سەپاندنی هەژموونیی خۆی بەسەر ئەم شارەدا لە بەرامبەر خۆڕاگری و کۆڵنەدانی دانیشتوانیدا شکست دەهێنێت. هەروەها بزووتنەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە ماشێنی جەنگیی ڕژێمی زایۆنی ناتوانێت پلانەکانی شارۆچکەسازی و نیشتەجێ کردنی زایۆنییەکان لەو شارۆچکانە بەرەوپێش ببات و گەلی فەلەستین تا کۆتایی دەستدرێژی و داگیرکاری لە سەر خاک و مافی خۆی هەر دەمێنێتەوە.  حەماس لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا داوای لە حکومەتەکان و گەلانی جیهان  کرد بە ڕابوونێکی بەرفراوان و کاریگەر گوشار بخەنە سەر ڕژێمی زایۆنی بۆ ئەوەی دەستدرێژییەکانی ڕابگرێ، سەرکردەکانی ئەم ڕژێمە لەسەر تاوانەکانیان دادگایی بکرێن و بەستێن خۆش بکرێ بۆ ئەوەی پشتیوانی تۆکمە و تەواو بکرێ لە گەلی فەلەستین بەتەواوی دژ بە پەرەسەندنی دەستدرێژییەکانی داگیرکەرانی زایۆنی.لە هەواڵێکی دیکەدا، سەرچاوە فەلەستینییەکان ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی تەقەیان کردووە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە . "کەشتییە جەنگییەکانی زایۆنیییەکانیش تەقەیان لە ماڵە فەلەستینییەکان لە باکووری ڕۆژوای کەرتی غەززە کردووە". پەیامنێری ئەلمەیادین لە غەززەیش باسی ئەوەی کردووە کە خێوەتەکانی پەنابەران لە گەڕەکی "مەواسی" لە شاری "ڕەفەح" کە لە باشووری کەرتی غەززە هەڵکەوتووە، بە هەمان شێوە لەلایەن زایۆنییەکانەوە کراوەتە ئامانج و چەندین فەلەستینیش بریندار بوون. لە لایەکی دیکەوە سوپای داگیرکەریش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە کەمپی پەنابەرانی "شوعفات" و شارۆچکەی "عەناتا" لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو دەستپێکردووە.