-
مەرجەعێکی عێراقی : بەڕێوەچوونی کۆپرسی لەباکووری ئێراق هەڕەشەیەکە بۆ ئاسایش وسەقامی ناوچە
حوزه‌یران 24, 2017 02:53مەرجەعێکی تەقلیدی ئێراق وتی : بەڕێوەچوونی کۆپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە دەبێتە هۆی بێ سەقامی و ئاڵۆزی ئێراق و ناوچە.
-
سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق: سوورین له‌سه‌ر دروستکردنی لیستی هاوبه‌شی ئیسلامییه‌کان
حوزه‌یران 24, 2017 07:18سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان سووربوونی حزبه‌که‌ی بۆ پێکهێنانی لیستی هاوبه‌شی ئیسلامییه‌کان دووپات ده‌کاته‌وه، بۆ ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌کردنی کۆمه‌ڵی ئیسلامیش له‌و لیسته، ده‌ڵێت "هه‌ر کاتێک وه‌ڵامی فه‌رمییان گه‌یشت که به‌شدار نابن، ئه‌و کاته دوو لایه‌نه‌که و رێکخراوه‌کانی دیکه به‌رنامه و پلانی خۆیان داده‌نێن".
-
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا:ئه‌رووپا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوکاریکردنی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم
حوزه‌یران 24, 2017 07:12سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕۆڵی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش به‌رز ده‌نرخێنێت و دووپاتیشی ده‌کاته‌وه که ئه‌ورووپا له هاوکاریکردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
-
هێزەکانی پێشمەرگە دەخرێنە حاڵەتی ئامادە باشیەوە
حوزه‌یران 23, 2017 14:44لە سەرجەم میحوەرەکانی پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین، هێزی پێشمەرگە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و داعش‌یش جم و جۆڵی زۆری لەو دەڤەرە هەیە.
-
په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی: ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گه‌ڕی دیکه‌ی دانوستانه‌کان کات کوشتنه
حوزه‌یران 23, 2017 10:41په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی کوردستان پێیوایه ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گه‌ڕێکی دیکه‌ی دانوستانه‌کان کات کوشتنه، چونکه هه‌موان ده‌زانن کێشه‌کان چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و تێگه‌یشتنه‌کانیش روون، پارتی و گۆڕان سازش بۆ یه‌کتر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له سایه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌کان ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ین.
-
شاندی یەکێتیی ئەورووپا: باروودۆخەکە ئامادە نییە بۆ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان
حوزه‌یران 23, 2017 07:22شاندی یەکێتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە پێداگری لە سەر پێویستیی خەباتی دژ بە داعش و دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند کە ئێستا باروودۆخەکە ئامادەی ئەوە نییە کە لە هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆپم بەڕێوە بچێت.
-
هەڕەشەی دەرکردنی کوردەکان لە ئەگەری دەنگدانیان بە جیابوونەی هەرێمی کوردستان
حوزه‌یران 23, 2017 06:07نوێنەری بەغدا و ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە وەدەرنانی کوردەکانی بەغدا لە ئەگەری پشتیوانیان لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە عێراق، هۆشداری دا.
-
پێداگریی بارزانی لەسەر بەڕێوە چوونی کۆپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی ئێراق
حوزه‌یران 22, 2017 06:57سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر بەڕێوەچوونی کۆپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەم ناوچەیە لە کاتی دیاریکراودا پێی داگرت .
-
رایتس وۆچ راپۆرتێکی نوێ له‌سه‌ر پێشلکارییه‌کانی هه‌رێم بڵاوده‌کاته‌وه
حوزه‌یران 22, 2017 03:54رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بۆ مافه‌کانی مرۆڤ رۆژی21-6-2017، له نوێترین راپۆرتیدا له‌سه‌ر ره‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسانی کورد چه‌ندین پێشلکاری مافی مرۆڤیان به‌رامبه‌ر ئاواره‌کانی موسڵ ئه‌نجامداوه، به‌وه‌ی که زۆرجار چه‌ندین رۆژو هه‌فته هاووڵاتییانی ئاواره‌یان ناچارکردوه له نزیک سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ڕ له ناوچه‌که‌دا بمێننه‌وه‌و له که‌مپه‌کانیشدا به‌هۆی خۆراکی خراپه‌وه به‌شێکی زۆری ئاواره‌کان ژیانیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
-
بەڕێوبەرانی فەرمانگەکانی کفری هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوە دەکەن
حوزه‌یران 22, 2017 03:15بەرێوبەرانی سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی کفری پشتگیریی لە قایمقامی شارۆچکەکە دەکەن و داوای پێداچوونه‌وه به‌دابه‌شکاری ٢٤ ملیار دیناره‌که‌ی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌که‌ن، ڕایشیدهگهیهنن، کە ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رده‌وام بێ له‌و هه‌ڵویسته ئه‌وا ده‌ست له‌کارده‌کێشنه‌وه.