سووریا
-
زانایەکی ئایینی سوننە لە دیماشق تیرۆر کراوە
کانونی دوھەم 12, 2025 15:25میدیا خۆجێیەکانی سووریا ڕایانگەیاندووە؛ شێخ عومەر محێدین حوری لە زانایانی ئایینی سوننەی سووریا و بەرنوێژی مزگەوتی مەسعەب بن عەمیر لە گەڕەکی ئەلبەرامەکە نزیکەی ٩ ڕۆژ لەمەوبەر لە سوریا ڕفێندرابوو کە تەرمەکەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی "جۆبەر"ی دیمەشق دۆزراوەتەوە.
-
چوونی سەربازانی زایۆنی بۆ ناوچەیەکی دیکە لە باشووری سوریا
کانونی دوھەم 11, 2025 18:37مێدیا سوورییەکان باسیان کرد لە چوونی ئەرتەشی تیرۆر بو ناو ناوچەی ئەلمەعلەقە لە دەڤەری قونەیتەرە لە باشووری سوریا
-
بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانی نێوان هەسەدە و هێزەکانی سەر بە تورکیا
کانونی دوھەم 10, 2025 13:17ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بەردەوام بوونی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و هێزەکانی سەر بە تورکیا لە سوریا دەکەن.
-
مهزڵوم عهبدى: ههر پڕۆژهیهک بۆ دابهشکردنی سوریا ڕەت دەکەینەوە
کانونی دوھەم 09, 2025 18:55فهرماندهی گشتیى هێزهکانی سوریای دیموکراتیک (ههسهده) ڕێکهوتنیان لهگهڵ دهسهڵاتدارانى ئێستاى سوریای ڕاگەیاند و وتی: لهگهڵ دهسهڵاتدارانی سوریا لهسهر ڕهتکردنهوهی ههر پڕۆژهیهک بۆ دابهشکردنی ئهم وڵاته ڕێککهوتووین.
-
هەسەدە چوارەمین درۆنی تورکیای خستە خوارەوە
کانونی دوھەم 09, 2025 13:50هێزەکانی هەسەدە درۆنێکی بایەر ئۆکتاری TB2 تورکیایان لە ناوچەی بەنداوی تشرین خستە خوارەوە. ئەوە چوارەمین درۆنی تورکیاییە کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە دەخرێتە خوار.
-
توونتربوونی تەگبیرە ئەمنییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
کانونی دوھەم 07, 2025 17:42پاش بانگەوازەکەی هێزەکانی هەسەدە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تەگبیرگەلی توندی ئەمنی تازە لەوان بەهێزترکردنی وێستگەکانی ڕاگرتن و پشکنین لەم ناوچانە گیراوەتە بەر و هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی پەلامارەکانی تورکیا و میلیشییاکانی سەر بە ئانکارا بۆ سەر ناوچەکانی دەڤەری کۆبانی و منبج هێزەکانی هەسەد بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی زەبری قورسیان لە کەرەستە جەنگییەکانی ملیشییاکانی سەر بە تورکیا داوە.
-
هەسەدە پەلاماری چەکدارانی سەر بە تورکیای بەرپەرچ دایەوە
کانونی دوھەم 06, 2025 19:00لە پەلاماری هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە ژمارێک لەم چەکدارانەی سەر بە تورکیا کوژران.
-
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا وەڕێکەوت بەرەو کۆبانی
کانونی دوھەم 05, 2025 19:24روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، 30 بارهەڵگری سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە یاوەری زرێپۆشی سەربازی، لە بنکەی قەسرەک لە حەسەکەوە بەرەو شاری کۆبانێ بەڕێکەوتن لەگەڵ فڕینی کۆپتەری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
-
شەڕ و پێکدادانی نێوان هەسەکە و چەکدارانی سەر بە تورکیا
کانونی دوھەم 05, 2025 19:13باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج ئەمڕۆ بوو بە گۆڕەپانی شەڕی نێوان هێزەکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا ناسراو بە هەسەدە.
-
تێکهەڵچوون لە نێوان هەسەدە و هێزەکانی سەربە تورکیا لە باکووری سوریا
کانونی دوھەم 04, 2025 18:57هێزەکانی هەسەدە باسی پەلامارکردنە سەر بنکە و پێگەکانی تورکیای کرد لە باکووری سوریا