هه‌سه‌ده‌ هێرشی کرده‌سه‌ر چه‌ن بنکه‌یه‌کى تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i435504-هه_سه_ده_هێرشی_کرده_سه_ر_چه_ن_بنکه_یه_کى_تورکیا
لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا 10 کەس لە کۆبانی برینداربوون‌ و لە وەڵامیشدا هێزەکانی هه‌سه‌ده‌ هێرشیان کردەسەر بنکەکانی تورکیا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 02, 2025 16:06 Asia/Tehran
  • هه‌سه‌ده‌ هێرشی کرده‌سه‌ر چه‌ن بنکه‌یه‌کى تورکیا

لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا 10 کەس لە کۆبانی برینداربوون‌ و لە وەڵامیشدا هێزەکانی هه‌سه‌ده‌ هێرشیان کردەسەر بنکەکانی تورکیا.

ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی هه‌سه‌ده‌ ڕایگەیاند، لە وەڵامی تاوانەکانی تورکیا و میلشیاکانی لە دژی هاوڵاتییانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرشیان کردۆتە سەر بنکە و پێگەکانی سوپای تورکیایان لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق‌و باکووری بەنداوی تشرین‌ و ڕیفی تەلتەمر.

هەسەدە ئەوەشی خستەڕوو، دواتر دیمەنی هێرشەکان بڵاودەکەنەوە. ئەو هێرشەی هێزەکانی هەسەدە لە وەڵامی بۆردومانێکی دوێنێ شەوی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر ماڵێکی گوندی "ئەشمە" ڕوویدا کە بە هۆیەوە 10 کەس برینداربوون که زۆربەی قوربانییەکان منداڵن.