هاوسه‌ری ئه‌و پۆلیسه‌ى پیاوه ره‌ش پێسته‌که‌ى کوشت داوای جیابوونه‌وه ده‌کات
کیلی چاوڤین به ره‌چه‌ڵه‌ک پاکستانییه و شاجوانی ولایه‌تی مینیستۆتا بووه هاوسه‌رى ئه‌و پۆلیسه‌ى له ئه‌مریکا پیاوێکى ره‌ش پێستى له‌سه‌ر جاده کوشت داواى جیابونه‌وه ده‌کات.
پۆلیسه‌که دوای کوشتنی جۆرج فلۆیدی ره‌شپێست، له‌گه‌ڵ چه‌ند پۆلیسێکی تردا له‌کاره‌کانیان دوورخرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئاژاوه‌کانی هێورنهکردووهتهوه و ئێستاش هاوسه‌ری پۆلیسه‌که به‌ناوی کیلی چاوڤین، داوای جیابوونه‌وه له مێرده‌که‌ی ده‌کات.
دێریک چاوڤین، ئه‌و پۆلیسه بوو که فلۆیدی کوشت و ڤیدیۆکه‌شی بڵاوکرایه‌وه، ئێستا کیلی چاوڤینی هاوسه‌ری ده‌ڵێت که ئه‌و رووداوه تووشی شۆکی کردووه و چیتر نایه‌وێت له‌گه‌ڵ دیریکدا بژی و داوای جیابوونه‌وه‌ی لێده‌کات.
کیلی چاوڤین به ره‌چه‌ڵه‌ک پاکستانییه و شاجوانی ولایه‌تی مینیستۆتا بووه بۆ ساڵی 2018 و هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ دێریک چاوڤینی ئه‌فسه‌ری پۆلیس کردووه.