کانونی دوھەم 20, 2016 07:55 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی  ڕاحیل شەریف دەگەڵ وەزیری بەرگری  ئێران

وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بنبڕ کردنی تێرۆریزمی لە گرەوی هاوکاری وڵاتانی ناوچە دا زانی .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی فەرمانگەی گشتیی تەبلێغاتی بەرگری وەزارەتی بەرگری ؛ سەردار سەرتیپ حسێن دێهقان وەزیری بەرگری ئێران دوانیوەڕۆی سێشەممە لە دیداری ڕاحیل شەریف " فەرماندەری هێزی زەوینی ئەرتەشی پاکستان لە تاران وێڕای ئاماژە بە قەیرانەکان لە ناوچە کە سەرچاوەکەی تێرۆریزمی سەرەڕۆە وتی لە سای یەکگرتوویی هاوکاریی و هەوڵی هاوبەشی وڵاتانی ناوچە دەتوانێ زاڵ بێت لە سەر دیاردەی نگریسی تێرۆریزم و هوکارەکانی دیکەی ئاڵۆزی لە ناوچە . وەزیری بەرگری ئێران جەختی کرد لەسەر پێویستی گرینگی دانی جیدی پاکستان بە ئاسایشی سنوورەکانی هاوبەش لە گەڵ ئێران و خەباتی لێبڕاوانە لە گەڵ هوکارانی ئاڵۆزی و وتیشی پاکستان خاوەنی پێگەیەکی گرینگە لە سیاسەتەکانی دەرەوەیی و دیپلوماسی بەرگریی کوماری ئیسلامی ئێران . سەرداری سەرتیپ دێهقان بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئێران بۆ گەشەی هاوکاری بەرگریانە لە گەڵ پاکستان ڕایگەیاند هاوکاریەکانی دوو وڵات لە بوارەکانی بەرگری و س ەربازی دەتوانێ ڕۆڵێکی گرینگ بگێڕێت لە دامەزرانی سەقام و ئاسایش لە ناوچە دا . ڕاحیل شەریف فەرماندەری هێزی زەوینی ئەرتەشی پاکستانیش بە خوشحاڵی دەربڕین لە سەفەری بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران وتی دیاردەی نگریسی تێرۆرزیم هەڕەشەیەکی جیهانیە و ئەو دیاردەیە توانایی تەواوی بۆ ئاڵۆز کردنی ناوچە هەیە و پێویستە وڵامێکی هاوچە شنی پێی بدرێت . ڕاحیل شەریف هاوڕێ لە گەڵ شاندی موحەمەد نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕۆژی سێشەمە سەردانی تارانی کرد .