ئێران: تا ئەو دەستدرێژییە بەردەوام بێت، بەرگری لە گەلەکەمان و وڵاتەکەمان دەکەین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ده ستدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستی وای کردووه که پرۆسه ی دیپلۆماسی بێ مانایه ، و وتی: تا کاتێ کە ئەو دەسدرێژکارییە بەدەوام بێت بەرگری لە نەتەوە و وڵاتەکەمان دەکەین.
"ئیسماعیل بەقایی " لە پرێس کونفڕانسێک هەواڵیدا وتی: ئەمڕۆ ئەم پرێس کونفڕانسە هەواڵییە لە دۆخێکدا بەڕێوەدەچێت کە ئێرانی ئێمە تووشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە. ئەمڕۆ چوارەمین ڕۆژی نەتەوەیی ئێمەیە لە دژی دەستدرێژییەکی ئاشکرا. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕژێمی زایۆنیستی بە چەکگەلێک کە بەشێکی زۆریان لە لایەن ئەمریکاوە پێیان دراوە خەڵکی ئێرانی کردە ئامانج، وتی: من سەرەخۆشی لە هەموو بنەماڵەکان، نەتەوەی ئێران و خەڵکی ئازادیخوازی جیهان دەکەم بۆ ئەم تاوانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لە بەرانبەر ئەم جەنایەتانەی ڕژێمی زایۆنی و به رگری له خۆمان شه ڕێکی توندمان ده ست پێ کردووه و به هێزه وه ب بەردەوام ده بین له و وەڵامدانەوەی خۆمان بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی. وتیشی، وەڵامی ئێمە بەرگری ڕەوایە بە پێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان. ئەم دیپلۆماتکارە پلە بەرزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەوانەی بەرگریان لە دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی لەدژی ئێران کرد یان هەوڵی پاساودانی ئەم تاوانەیان دا، بە هاوبەش و هاو دەستی ئەم تاوانە دادەنرێن و ناویان وەک هاوبەش و هاودەست لە تاوانی ڕژیمی زایۆنی لە یادی خەڵکی ئێران و ناوچەکەدا دەمێنێتەوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەی قسەکانیدا بە نیشاندانی وێنەی ژمارەیەک لە منداڵان و خەڵکی مەدەنی ئێرانی کە لە هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنیدا شەهید بوون، وتی: ئەو کەسانە قوربانیی تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنی بوون، قوربانیی ئەو بانگەشەیەی کە ئێمە هیچ کارێکمان بە سەر بە خەڵکی ئاساییەوە نییە.