مەدەنیزادە بوو بە وەزیری ئابووری ئێران
حوزهیران 16, 2025 16:35 Asia/Tehran
سەید عەلی مەدەنیزادە بە دەنگی ئەندامانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وەک وەزیری نوێی ئابووری ئێران هەڵبژێردرا.
مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەمڕۆدا، دەستی کرد بە پێداچوونەوە بە بڕوانامە و پلانەکانی سەید عەلی مەدەنیزادە، وەزیری پێشنیارکراوی کاروباری ئابووری و دارایی ئێران لەلایەن پزشکیان سەرۆک کۆمارەوە. لە ئاکامدا مەدەنییزادە بە ١٧١ دەنگی ئەرێ ، بوو بە وەزیری ئابووری ئێران. پێویستە بگوترێ کە پێشتر عەبدولناسر هێممەتی وەزیری ئابووری پزشکیان بوو ، بەڵام بەهۆی لێپێچینەوە لە لایەن ئەندامانی مەجلیسەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.