کتێبی " کوردەکان لە جەرگەی شەڕی ئێران و ئێراق دا " ڕەوانەی بازار کرا
شوبات 18, 2016 14:24 Asia/Tehran
کتێبی توێژینەوەیی - مێژوویی " کوردەکان لە جەنگەی شەڕی ئێران و ئێراق " نووسینی ئەردەشیری پەشەنگ لە چاپ درا و ڕەوانەی بازاڕی کتێب کرا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس،ئەو کتێبە سەبارەت بە بزووتنەوەی خەباتکارانی کوردی ئێراق لەدەیەی 1980 دێتە ئەژمار بۆ یەکەم جار یەکێک لە کاریگەرترین ڕووداوی سەر خەباتگێڕانی کوردی ئێراقی لێک داوەتەوە .
ئەو پەڕتووکە لە شەش بڕگە دا نووسراوە کە داگری بنەما تیئوریەکانی توێژینەوە " " کوردەکان لە دەسپێکەوە تا چوار پارچە کردنی جوگرافیای سەرزەوین " " بزووتنەوەی خەباتگێڕانی کوردی ئێراق لە دەسپێکیەوە تا شکستی 1919 -1979" ئامانجەکانی ئێران و کوردەکان بۆ هاوکاری دوای ڕاپەڕینی 1979-1988 " کوردەکان لە شەڕی ئێران و ئیراق " و " شەڕی ئێران و ئێراق و بووژاندنەوەی بزووتنەوەی خەباتگێڕانی کوردی ئێراقیە .