کانونی دوھەم 16, 2017 16:47 Asia/Tehran
  • پێداگری لەسەر  پاراستنی سەروەری و ئاسایشی زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێککەوتنی داهاتووی حەج لەگەڵ عەرەبستان

سەرپەرەستی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران وتی : ئێران لە وتووێژی داهاتووی لەگەڵ عەرەبستانی سعودی سەبارەت بە حەج، بەنیازی پاراستنی سەروە ری و دابین کردنی ئاساشی زیارەتکارانی ئێرانییە.

حەمید محەممەدی  سەرپەرەستی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن سەبارەت بە بانگێشتننامەیەک کە عەرەبستان بۆ ئێرانی ناردووە سەبارەت بە حەج، وتیشی : وڵامی ئێران  ڕۆژی یەکشەممە  نێردراوەتە وەزارەتی حەجی عەرەبستان  و لەوێ دا لەسەر پرسگەلێکی گرینگ لەوان دیاریکرانی پرسی کونسوڵخانەیی و پاراستنی سەروەری، سەربەرزی و ئاسایشی زیارەتکارانی ئێرانی، پێداگری کراوە.

ناوبراو سەبارەت بە دیەی شەهیدانی مەناش  وتی : لە وتووێژەکانی بیست و سێیەمی نوامبەری ساڵی 2017 لەگەڵ عەرەبستان زۆر بە وردی  پرسی دیەی شەهیدانی منا  پێ وشوێن دەگیردرێ  ویەکێک لە پرسەکانی وڵامی نامەی ئێران بۆ عەرەبستانیش هەر ئەم پرسەیە .

سەرپەرەستی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران هەروەها ناردنی بانگێشتننامەی عەرەبستان بۆ ئێرانی بە هەوڵێکی هەمیشەیی ئەم وڵاتە بۆ ڕێکەوتن لەسەر بەرنامەداڕشتنی حەج لەگەڵ ئەو وڵاتانە زانی کە  حاجی وزیارەتکاریان  هەیە.

هەزاران زیارەتکار لەوان 464 زیارەتکاری  ئێرانی جەژنی قوربانی ساڵی 2015 لەحاڵێکدا کە خەریکی ئەنجام دانی ڕێ وڕەسمی حەج لە سەرزەوینی منا دا بوون، لەبەر ناشیاویی بەرپرسانی ئالی سعود گیانیان لە دەست دا  .