پوتین : ئانکارا میوانداری دانووستانەکانی سەربازی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا لەبارەی سوریایە
" ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕایگەیاند ، ئێران ، ڕوسیا وتورکیا ، دانووستانەکانی سەربازی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی گەڵاڵەی ناوچەکانی " کەم کێشە" لە سوریا لە ئانکارا بەڕێوە دەبەن .
بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، نووسینگەی ڕۆژنامەوانی کرملین ڕۆژی سێ شەممە بە گێرانەوە لە پوتین نووسی : لە باڕودۆخی، بە هێزکردنەوەی ئاگر بڕ لە سوریا ئامانجی سەرەکیە تا بە گوێرەی ئەو بارودۆخی دەستپێکرانی پرۆسەی چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەو وڵاتە فەراهەم بکرێت .
سەرۆک کۆماری ڕوسیا بە باسکردنی ئەوەی کە بێ ئاگر بڕ پرۆسەی چارە سەری سیاسی دەسپێناکرێ ، وتی : بۆ دەستڕاگەییشتن بە ئاگر بڕی پاوەجێی لە سوریا دەبێ ناوچەکانی کەم کیشە دەبێ بەشێوەی دروست بەدی بێت . پوتین وتیشی : لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئانکارا نوێنەرانی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا لەبارەی بەدی هێنانی ناوچەکانی کەم کردنەوەی کیشەکان لە سوریا بێر و ڕادەگۆڕنەوە . ئێران ، روسیا و تورکیا ٤ مای ٢٠١٧ و لە چوارەمین دانووستانەکانی سوری ئاستانە ، تەبایی نامەی بەدی هێنانی چوار ناوچەی ئەمن لە سوریایان ئیمزا کرد کە داگری ناوچەگەلێکی پارێزگای ئەدلیب ، ناوچەی باکووری شاری حۆمس ، غوتەی ڕۆژهەڵاتی و باشووری سوریا بەدی دێت . جیبە جێبوونی گەڵاڵەی چوار ناوچەی ئەمن لە ٦ مای ٢٠١٧ جیبەجێکراوە . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە لە لایەن عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا لاگریان لێوە دەکرێت بۆ سەر نخوونی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری تورکیا دەستپێکراوە .