مووحسین ڕەزایی: ئالی سەعوود بەردەوام ڕق وکینەی خۆی بە گەلی ئێران نیشان داوە
سکرتێری کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی سیستمی ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە ئۆسلۆی نەرویج جەختیکرد : ئالی سەعوود چل ساڵە ڕق و کینەی خۆی بە گەلی ئێران نیشان داوەو هەموو جارێکیش سەری وەبەرد کەوتووە .
"جان کەری" وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئۆسلۆ وتی سەرانی ژماریک لە وڵاتانی ناوچە بەو و "باراک ئۆباما" پێشنیاریاندەکرد ئێران بۆمباران بکەن، چوونکا تەنیا رێگا چارەی مەسەلەی ناڤۆکی ئێران بۆمبارانە. " مۆحسین ڕەزایی" دەبیری کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوار شەممە لەلاپەرەی تاکەکەسی خۆی لە ئینستاگرام نووسی: ئەوە یەکەم جار نییە کە سەعوودییەکان ئەوانی تر دژی ئێران دنە ئەدەن و شەڕی هەشت ساڵەی سەددام دیکتاتۆری لەناو چووی ئێراق لەگەڵ ئێرانیش لە سەر دنە دانی ئالی سەعوود بووە . ڕەزایی وتیشی: سەمای شمشێری ڕیاز و دۆڵار باران کردنیی " دۆناڵد ترەمپ " و کچەکەی بۆ بەدیهێنانی کێشەیەکی نوێی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دراوە . دەبێری کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکرد ئەگەر ئالی سەعوود لەو سەر لە بەردکەوتنانەی وانەی نەگرتبێت و جارێکی تر بیهەوێت بەرامبەر ئێران کردەوەیەک ئەنجام بدات ، پەشیمان دەبێتەوە .