وشداری دانی دەیان کارناسی نێودەوڵەتی بە ترەمپ سەبارەت بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش
دەیان کارناسی نێودەوڵەتی لەوان ژمارێک بەرپرسی پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وشداریان داوە بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە حاند وەلانانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥.
بە پێی ڕاپۆرتی گۆڤاری نیۆیۆرک تایمز؛ زیاتر لە ٨٠ کارناسی چەکداماڵین بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە هەنگاوی شیمانەیی "دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە حاند وەلانانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥، ڕۆژی چوارشەممە خوازیاری پێداچوونەوەی ترەمپ بە سەر بۆچوونی خۆی لەم بارەوە بوون.
بە پێی ڕاگەیاندنی کارناسانی نیودەوڵەتی لەوان "نوبویاسۆ ئابە" کۆمیسەری کۆمسیۆنی وزەی ئەتۆمیی ژاپۆن، "هانس بلیکس" و بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ تا ئێستا ئاکام و دەسکەوتی باشی هەبووە.
"وێندی شێرمەن" دانوستانکاری باڵای دەوڵەتی باراک ئۆبامای سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە دانوستانی ئەتۆمنی لەگەڵ ئێرانیش وشداریدا، دڕاندنی دەقی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش، نالەبارترین هەنگاوە کە دژ بە ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا هەڵدەگیردرێت.
شێرمەن وتیشی؛ وەلانانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش دەبێتە هۆی بەدیهاتنی کەلێنێکی گەروە لە نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی واشینگتۆن.
ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و گرووپی ١+٥ بریتی لە وڵاتانی (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانسا، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە گەیشتۆتە قۆناغی جێبەجێ کران ، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی گرووپی ١+٥، بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنەدا تەگەرە دەنێتەوە.