ئه‌یلوول 15, 2017 12:00 Asia/Tehran
  • نەجەفی: بەرنامەی ناڤۆکی ئیسرائیل هیوری ناوچەکە ی خستۆتە مەترسییەوە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەڕەخنە گرتن لە ڕەفتاری دوو فاقییانەی ڕۆژئاوا ، بەڕاشکاوی وتی، بەرنامەی ناڤۆکی سەربازیی ئیسرائیل ئاسایشی ناوچەکەی خستۆتە مەترسییەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " رەزا نەجەفی" دۆێشەو (شەوی هەینی) لە دانیشتنیی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەننا خوازیاری قەدەغەی تۆکمەی هەر چەشنە هاوکاریی، ڕاگواستنەوەی ماددە و ئامێرەکانی ناڤۆکیی ڕژیمی زایۆنی بووە .  ڕژیمی زایۆنی  بە گوێرەی ڕاپۆرتە جۆر بە جۆرەکان خاوەنی نزیک ٣٠٠ کڵاوۆچکەی ناڤۆکییە  کە دەتوانێ جیهان بەڕەو نابوودی ببات.  نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی  لە ووتار دانی ئەمڕۆی دا کە لە چوار چێوەی  گەڵاڵەی پرسی تواناییەکانیی ناڤۆکی ڕژیمی ئیسرائیل ئاراستە بووە، ویڕای وەبیر هێنانەوە مەحکوومیەتی تووندی بەرنامەی چەک و چۆڵی ناڤۆکی ئەو ڕژێمە لە لایەن وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان، خوازیاری سەرنجی وردانە وڕاگەییشتنی جیددی بەو پرسە لەلایەن ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بووە . نەجەفی بەرنامەی ناڤۆکی سەربازی ڕژیمی زایۆنی بە هۆی نیگرانیی جیدیی گەلانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی زانیوە و وتی: دەستڕاگەیشتنی ئازادانەی پسپۆرانی ئەتۆمی ئیسرائیل بە دامەزراوەکانی ناڤۆکی ژمارێک لە وڵاتانی خاوەنی چەکی ئەتۆمی لە حالێکدا ئەنجام دەگرێت کە زانستوەرانی ناڤۆکی وڵاتانی ئەندامی ئین پی تی لەلایەن ترۆریستانی بەکرێگیراوی ڕژیمی زایۆنییەوە لە رۆژهەڵاتی ناڤین دا ترۆر دەکرێن. باڵوێزی عێراقیش بە نوێنەرانەتی لە وڵاتانی عەرەبی لەو کۆبوونەوەیە لە بەیاننامەیەک وێڕای شەرمەزار کردنیی پشتگری رۆژئاوا لە تواناییەکانی ئەتۆمی ڕژێمی زایۆنی و بەرەو شکست بردنەوەی کۆنفرانسی ٢٠١٥ ی ئین پی تی ، خوازیاری پەیوەسبوونیی بێ شەرت ومەرجی  ئیسرائیل بە ئین پی تی و کەوتنە ژێر کۆنتڕۆڵی دامەزراوەکانی ئەو ڕژیمە لە ژێر چاوەدێری پادمانەکانی ئاژانس بووە . بە شێوەی ئاسایی نوێنەرانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بە هەڵوێستێکی لاگرانە ، لە هێنانە ئارای ئەم پرسە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی حوکمدەران ڕەخنەی گرت .

سەرپەیڤ