تیاچوونی ٤ حەشارگەی داعش لە ڕۆژاوای عێراق
شوبات 17, 2026 16:20 Asia/Tehran
ژێدەرێکی ئاسایشیی عێراق باسی تیاچوونی ٤ حەشارگەی تیرۆریستانی داعشی کردووە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار کە لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتەدا هەڵکەوتووە.
ئەم ژێدەرە ئاسایشییەی پارێزگای ئەنبار جەختی کردووە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەو چوار حەشارگەیەیان تیابردووە و هەروەها دەستیان گرتووە بە سەر ڕادەیەکی زۆر مووشەک و بۆمبی دەسکردیش. ئەم ژێدەرە وتیشی: جیا لەوە، ڕادەیەکی بەرچاو کەرەستەی بۆمبڕێژکراویان دۆزیوەتەوە کە تی ئێن تی"ی زۆریان تێکرابوو بە تەوژمی تەقینەوەی تۆقێنەر. هەموو ئەو چەک و تەقینەوانە هی تیرۆریستانی داعش بوون.