بروجێردی: داسەپێندرانی بایکۆتی تازە بە سەر ئێراندا پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ناڤۆکییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i308439-بروجێردی_داسەپێندرانی_بایکۆتی_تازە_بە_سەر_ئێراندا_پێشێلکردنی_ئاشکرای_ڕێککەوتنی_ناڤۆکییە
سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، هەنگاوی ئەم دواییەی نوێنەرانی ئەمریکای لە مەڕ دیاری کردنی بایکۆتی تازە دژی ئێران بە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ناڤۆکی زانی و پێشی داگرت: لێژنە ئێرانییەکەی چاودێری کردنی هەنگاوی هاوبەش بەم زووانە وەڵامێکی لێبڕاوانەی ئەو کارەیان دەداتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2017 14:53 Asia/Tehran
  • بروجێردی: داسەپێندرانی بایکۆتی تازە بە سەر ئێراندا پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ناڤۆکییە

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، هەنگاوی ئەم دواییەی نوێنەرانی ئەمریکای لە مەڕ دیاری کردنی بایکۆتی تازە دژی ئێران بە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ناڤۆکی زانی و پێشی داگرت: لێژنە ئێرانییەکەی چاودێری کردنی هەنگاوی هاوبەش بەم زووانە وەڵامێکی لێبڕاوانەی ئەو کارەیان دەداتەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە وێڕای تێپەڕاندنی پەسەندکراوەیەک فرۆشتنی فڕۆکەی موسافیرهەڵگر بە ئێرانی قەدەغە کرد. وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاش شەوی هەینی لە درێژەی هەنگاوەکانی دوژمنکارانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوو کۆمپانیاو حەوت کەسی ئێرانیی بە بیانووی جۆربەجۆرو لەوانە هاوپەیوەند بوون بە بەرنامەی موشەکییانەی ئێرانەوە خستەنێو پێڕستی بایکۆتەوە.

عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ  هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران وتیشی: لانیکەم لە دوو شوێنی ڕێککەوتنەکە، جارێکیان لە دەقەکەی داو جارێکیش لە پاشکۆکەی پێ لە سەر ئەوە داگیراوە کە فڕۆکەی موسافیرهەڵگر دەبێ بە بێ هیچ جۆرە بەرتەسکییەک بفرۆشرێت بە ئێران.

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بەرپاکرانی پیشانگای نێونەتەوەیی پیشەسازیی گواستنەوەی ئاسمانی و کەرەستەی فڕۆکەخانە لە تارانی بە باشترین وەڵام زانی بەرامبەر بە پەسەند کراوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و بە ڕاشکاوی وتی: ئەو گەلەی کە پێی دەکرێ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی واوەنهێنیی ئەمریکا بنیشێنێتەوەو لە ماوەی چوار ساڵ دا هاوشێوەکەی دروست کات و هەڵیفڕێنێ، ئاشکرایە کە بەم هه ره

شه و هه نگاوانه  ناکشیته وه .