نوێنەری ڕووسیا: پەیامی دانیشتنی نیۆیۆرک، پێویستیی پێبەندبوونی ئەمریکایە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i308535-نوێنەری_ڕووسیا_پەیامی_دانیشتنی_نیۆیۆرک_پێویستیی_پێبەندبوونی_ئەمریکایە_بە_ڕێککەوتنی_ناڤۆکی
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان جەختی کرد لەسەر پێویستیی پێبەندبوونی ئەمریکا بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش وەک پەیامی وڵاتانی جیهان بۆ واشنگتۆن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2017 09:19 Asia/Tehran
  • نوێنەری ڕووسیا: پەیامی دانیشتنی نیۆیۆرک، پێویستیی پێبەندبوونی ئەمریکایە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان جەختی کرد لەسەر پێویستیی پێبەندبوونی ئەمریکا بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش وەک پەیامی وڵاتانی جیهان بۆ واشنگتۆن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، واسیلی نبنزیا باڵوێزی ڕووسیا لەڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ هەینی وتی: پەیامی مۆسکۆ بۆ واشنگتۆن لەدانیشتنی شیمانەیی لەحەوتەی داهاتووی لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەپەراوێزی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەوە دەبێ کە پێبەند بێ بەو ڕێککەوتنە.

نبنزیا وتی: ئەوە، نەک هەر پەیامی مۆسکۆ بەڵکوو پەیامی هەموو لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و تەنانەت وڵاتانی بەدەر لەو ڕێککەوتنەیە.

پەیامنێرانی جێگیر لە نیۆیۆرکی بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی پێنج شەممە ڕاپۆریان دا، بەپێشنیاری فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا، ئەگەری ئەوە هەیە کە دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی لایەنەکانی هەنگاوی هاوبەش، ئێران و وڵاتانی پێنج کۆیەک، حەوتەی داهاتوو لەپەراوێزی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕێوە بچێ.

حەفتاو دووهەمین  کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەڕۆژی سێ شەممە١٩ی سیپتەمبەرەوە هەتا٢٥ی سیپتەمبەری ئەو مانگە پێک دەهێنرێ.