ڕۆحانی : یەکێتیی ئەورووپا پەیامێکی بەبڕشتانە بداتە ئەمریکا سەبارەت بە بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i308551-ڕۆحانی_یەکێتیی_ئەورووپا_پەیامێکی_بەبڕشتانە_بداتە_ئەمریکا_سەبارەت_بە_بەرجام
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە هەڵەکانی ئەمریکا لە بواری ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی واتە بەرجام پێداگری کرد : لە یەکێتیی ئەورووپا چاوەڕوان دەکرێت یەکەم ئەوەی کە بە تەواوی بەرجام جێبەجێ بکات و دووهەمیش ئەوەی کە گوشاربخاتەسەر ئەمریکا بۆ ئەوەی پێبەندی بەرجام بێت و پەیامێکی بەبڕشتانەی بداتێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2017 11:16 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : یەکێتیی ئەورووپا پەیامێکی بەبڕشتانە بداتە ئەمریکا سەبارەت بە بەرجام

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە هەڵەکانی ئەمریکا لە بواری ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی واتە بەرجام پێداگری کرد : لە یەکێتیی ئەورووپا چاوەڕوان دەکرێت یەکەم ئەوەی کە بە تەواوی بەرجام جێبەجێ بکات و دووهەمیش ئەوەی کە گوشاربخاتەسەر ئەمریکا بۆ ئەوەی پێبەندی بەرجام بێت و پەیامێکی بەبڕشتانەی بداتێ.

حەسەن روحانی  سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوژی شەممە لە چاوپێکەوتنی زیگفرید براک   سەرۆکی ئەنجومەنی  نوێنەرانی بەلژیک لە تاران،  وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی دوولایەن بە  خاڵەکانی بەرجام وتیشی:

 تەنیا دامەزراوەیەک کە دەتوانێ  ڕابگەیەنێ کە ئێران  بەڵێنەکانی  خۆی جێبەجێ کردووە تەنیا ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییە و ئێران بە پێی ڕاپۆرتەکانی ئاژانس،   پێبەندی بەڵێنەکانی بووە لە چوارچێوەی بەرجام دا  .

روحانی هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی   ئیرادەی  ئێران کەڵک وەرگرتن  لە ڕەوشی شیاوی بەدی هاتوو دوای

بەرجام  بەمەبەستی گەشەی  پێوەندییەکان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لەوان بەلژیکە  وتی : دەبێ لە بەرجام کەڵک وەربگیردرێ  بۆ پەرەی هاوکارییەکان و بەهێزکردنی پێوەندی دوو لایەنە و چەند لایەنە  .

زیگفرید  براک ،  سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەلژیکیش  لەم دیدارە دا  وێڕای پێداری لەسەر  گرینگایەتی  بەڵێنەکان و پێبەند بوونی دوو لایەنە بەرامبەر بە ڕێککەوتنی بەرجام وتی :

بەرجام  نەتەنیا بۆ ئێران بەڵکوو بۆ بەلژیک و یەکێتیی ئەورووپا خاوەن گرینگایەتی زۆرە و بەلژیک  هەوڵ دەدات  یەکێتیی ئەورووپا هەموو بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

زیگفراید براک  وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی بڕیاری بەبڕشتانەی بەلژیک بەهێزبوونی پێوەندی دوولایەنە لەگەڵ ئێرانە   وتی :  بەلژیک مکۆڕە لەسەر هاوکارییەکانی چەند دوولایەنە و چەند لایەنە  هاوپێوەند لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پەرەپێ بدات  .

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەلژیک هەروەها  وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەورێکی کاریگەر لە بواری سیاسی و ستراتژیکی ناوچەیی دەگێڕێ    وتی  : هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بوارە بە قازانجی هەموو  ئەو وڵاتانەیە کە بەرەنگاری تیرۆریزم دەبنەوە.