بانگەشەی دوژمنکارانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i308803-بانگەشەی_دوژمنکارانەی_وەزیری_دەرەوەی_ئەمریکا_دژی_ئێران
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەدانپێدانان لە سەر پێبەند بوونی تەکنیکیی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش ئیدعای کردووە لەکاتی مسۆگەرکرانی ڕێککەوتنەکە ئێران چالاکییەکانی تێکدەرانەی خۆی لە ناوچەکەدا تووندتر کردۆتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2017 08:18 Asia/Tehran
  • بانگەشەی دوژمنکارانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەدانپێدانان لە سەر پێبەند بوونی تەکنیکیی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش ئیدعای کردووە لەکاتی مسۆگەرکرانی ڕێککەوتنەکە ئێران چالاکییەکانی تێکدەرانەی خۆی لە ناوچەکەدا تووندتر کردۆتەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران، " ڕێکس تیلێرسۆن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ کەنالی تەلەفەزیۆنی " سی بی ئیس نیوز" ی ئەو وڵاتە ئەم بانگەشەیەی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هێناوەتە ئاراوە .

بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژی ئێران لەمەڕ هەوڵی تاران بۆ تێکدانی سەقامی ناوچەکە لە حالێکدایە کە ئەمریکا بە ئامادە بوونی سەربازییانەی بەربڵاوی  لە ناوچەکە لەوانە لە ئەفغانستان، عێراق و هەروەها پشتگری لە گرووپە ڕەشەکوژەکان و بەتایبەتی داعش ، هۆکاری سەرەکیی نائەمنی و ناپاوەجێیی لە ناوچەکە دایە .

ئەمریکا هەر وەها بە پشتگریی لە ڕژێمی زایۆنی و ڕژیمی ئالی سەعوود لە دڕندەکارییەکانیان  دژی خەڵکی فەلەستین و یەمەن دا شەریکە . کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە وەک هۆکاری نائەمنی و ناپاوەجێیی دەزانێت و بڕوای وایە ، خەڵک و دەوڵەتەکانی ناوچەکە خۆیان دەتوانن، ئاسایش دامەزرێنن .  لە کاتی جێبەجێبوونی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە ، ئەمریکا بەردوام بە پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنە نێو دەوڵەتییە هەنگاوی هەڵگرتووە . بەلام ئێران بەردەوام پێبەندی بووە .