ساڵحی: رەفتاری دوژمنکارانەی ئەمریکا لەدژ رۆح و دەقی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i308833-ساڵحی_رەفتاری_دوژمنکارانەی_ئەمریکا_لەدژ_رۆح_و_دەقی_ڕێککەوتنی_ناڤۆکییە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، ڕەفتاری دوژمنکارانەی حکومەتی ئەمریکای لەدژ دەق و ڕۆحی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(برجام) زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2017 11:47 Asia/Tehran
  • ساڵحی: رەفتاری دوژمنکارانەی ئەمریکا لەدژ رۆح و دەقی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، ڕەفتاری دوژمنکارانەی حکومەتی ئەمریکای لەدژ دەق و ڕۆحی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(برجام) زانی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، عەلی ئەکبەر ساڵحی ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا لە شەست و یەکەمین جڤینی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەن، وتی: رەفتاری حکومەتی ئەمریکاو ڕێوشوێنەکانی ئەو وڵاتە بۆ خەوشاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و پێش گرتن بە سوودوەرگرتنی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، لەدژ رۆح و دەقی بەرجامەو ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەبێ لەهەمبەر وەها داواکاریی گەلێکی قەبووڵ نەکراو، خۆڕاگری بکاو لە زانیارییە هەستیارە تەکنیکی و پیشەییە بەدەست هاتووەکان لەڕێی پشکنینەکان، بپارێزێ.

ساڵحی، پشت ڕاست کردنەوەی بەردەوامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆمی بە یەک لە گرینگترین ڕەهەندەکانی گشت چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران زانی و وتی: ئێران ڕاست بێژانەو نیازپاکانە هەموو بەڵێنیەکانی بەگوێرەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(برجام) جێ بەجێ کردووەو چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران لەژێر ڕوون کردنەوەو شەفاف سازیی بەرچاو و بەدەسڕاگەیشتنە تەکمیلیەکان بە ناوەندە ناڤۆکییەکان، ئەنجام دەگرێ.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: وڵاتانی ئەندامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەبێ رژیمی زایۆنیستی وەک یەک لە خاوەنانی چەکی ناڤۆکی بۆ ئەندامەتی لە ئاژانس، ڕازی بکەن.

شەست و یەکەمین جڤینی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ دووشەممە بۆماوەی پێنج ڕۆژ بەئامادەبوونی نوێنەرانی١٦٨وڵاتی ئەندام لە بنکەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەن، دەسپێکرا.