ئه‌یلوول 18, 2017 21:08 Asia/Tehran
  • هاوکاری ئێران وفەرانسە لە بەشەکانی هەوا نەوەردی ، ڕیلی ونۆژەن کردنەوەی بەشی گواستنەوە وڕیگا وبان

وەزیری ڕیگا وشارسازی ئێران وتی: ئێران لە بارەی سێ مەسەلەی هەوانەوەردی ، ڕیلی ونۆژەن کردنەوەی جادەیی لەگەڵ فەرانسە وتووێژو هاوکاری دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما " عەباس ئاخوندی" وەزیری ڕیگا وشارسازی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە دیدار لەگەڵ " ژان باتیست لوموئین " دەبیری دەوڵەتی فەرانسە لە کاروباری یەکیەتی ئوروپا لە تاران وتی: ئێران هۆگرە بۆ نۆژەن کردنەوەی بەشی گواستنەوەوڕیگا وبان وهاتووچوو بە مەبەستی کەم کرانەوەی پیسی ژینگە لەگەڵ فەرانسە هاوکاری بکات. ئاخوندی وتی: ئێران لەدووی هاوکاری لەگەڵ فەرانسە بۆ چالاک کردنی هێڵی ڕیلی یە کە لەچین دەسپیدەبێت ولەڕیگەی ئێرانەوە دەلکێتە  ئوروپا . ئاخوندی وتیشی: نوێنەری کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیرباس سبەینێ سێ شەممە دێت بۆ تاران هەتا وتووێژەکانی گرێبەستی ئێران لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە بچێتە واری نیهاییەوە. وەزیری ڕیگاو شارسازی ئێران هەروەها لەم دیدارەدا بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجامی بە ڕیککەوتن نامەی نێودەوڵەتی زانی ووتی: بەرژەوەندی بەرجام بەرژەوەندی براوە - براوەیە وشکستی بەرجام دەرنجامی پێش بینی نەکراوی بۆ گشت جیهان بەدواوە دەبێت. عەباس ئاخوندی پیداگری کرد: ئێران لە فەرانسە دەێهەوێ سەبارەت بە گوڕانکاریەکان ومەسەلەکانی بەرجام بیر وڕادەرببڕیت هەتا دیار بیت ئێران وئوروپا هەروا لەم ڕیککەوتنە پشتیوانی دەکەن.

سەرپەیڤ