دەنگدانەوەی وتاردانی ڕێبەری شۆڕش لە میدیاکانی جیهاندا
وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕش، دەنگدانەوەی بەرفراوانی بوو لە نێو میدیاکانی جۆربەجۆری جیهاندا.
وتەکانی رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، خێرا کەوتە ریزی یەکەم هەواڵی میدیا عەرەبییەکان و دەنگدانەوەی بەرفراوانی بەدەواوە بوو. وتەو فەرمایشتەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەری هاوڕێ بوو لەگەڵ شەپۆلێکی بەربڵاوی ڕووماڵی هەواڵیی لە لوبنان، قەتەر، عێراق، عەرەبستان ، فەلەستین و یەمەن. میدیا عەرەبییەکان بە تیشک خستنەسەر توانای پێش پێگرانەی ئێران و ڕەخنەگرتن لە دیاریکرانی ئەنجامی دانوستانەکان لەپێشدا، ئەو لێدوان و قسانەی ڕێبەریان کردە سەردێڕی یەکەمی هەواڵەکانیان. قسەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە بێ ئاکامیی ئەمریکا لەهەمبەر ئێرانداو وشدارییدان لەوبارەوە کە پاپۆڕە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە بەئاسانی دەکەونە بەر زەبرو خەساریان پێ دەگا، بەرەوڕووی دەنگدانەوەیەکی بەرفراوان بۆوە لەنێو میدیاکانی پاکستانیشدا.
کەناڵەکانی ئەلجەزیرە، ئەلمەسیرە، ئەلعەرەبییەو ئەلحەدەس، رۆژنامەی ئەلقودس ئەلعەرەبی چاپی لەندەن، هەواڵدەریی رۆیتەرز، رۆژنامەی ئێکۆنۆمیک تایمز، هەواڵدەریی ئاناتۆلی، هەواڵدەریی رێیانۆڤستی، رۆژنامەی ئیماراتیی نەشناڵ و کەناڵی راشاتودەیش فەرمایشەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیان بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاو کردەوە. کەناڵی ئەلعەهد، سومریەنیوز و هەواڵدەریی فەرمیی واع بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرگەلی تێروتەسەل، جەختیان لەو بابەتە کردەوە کە ئەمریکا خۆی دانی ناوە بە شکستهێنان هەمبەر بە ئێران لەچەند دەیەی ڕابردوودا.
قەبارەی بەرفراوان و جۆراوجۆریی جوگرافیایی ئەو دەنگدانەوانە، لە بەیرووت و دۆحەوە هەتا بەغدا، ڕیاز، لەندەن و سەنعا، دەریدەخا کە قسەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕش، بووەتە یەک لە پرسە سەرەکییەکانی گوفتمان و دیالۆگی سیاسی و میدیایی جیهان و وەک هەڵوێستێکی ئاشکرا لەهەمبەر هەڕەشەو گوڕەشەی ئەمریکادا کەوتووەتەبەر سەرنج.
ا