وتووێژی نەزانانەی نوێی عادڵ جۆبەیر دژی ئێران
وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی بانگەشەی کرد هاودەنگیەکی جیهانی دژی ئێران لەئارادایە.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس " عادل جۆبەیر" ڕۆژی چوارشەمە لە نیویورک هاو دەنگ لە گەڵ دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی ،کۆماری ئیسلامی ئێرانی کە یەکێک لە جەمسەرەکانی سەرەکی خەبات بە دژی تێڕۆڕیستان لە ناوچەیە بە لاگری لە تێڕۆڕیزم تۆمەتبار کرد و بانگەشەی کرد هاودەنگیەکی جیهانی دژی ئێران هەیە . ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ڕژیمی سەعوودی لە حاڵێکدایە کە یەمەن لە زیاتر لە دوو ساڵی ڕابردوو ئامانجی پەلاماری دڕندانەی عەرەبستان بە پشتیوانیەکانی هەمە لایەنەی ئەمریکا و ئیسرائیلە . لەو پەلامارەدا زیاتر لە دوازدە هەزار کەسی سیڤیلی یەمەنی کە زۆربەیان ژن و منداڵن کوژراون و ملوێنان کەس ئاوارە بوونە. عادڵ جۆبەیر هەروەها بەبێ گرینگی دان بە ڕاپۆڕتەکانی یەک بە دوای یەکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی دیکە بۆ وێنە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە بەردەوام پێبەند بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەنگاوی هاوبەشی پشت ڕاست کردوەتەوە ئێرانی بە پێشێلکەری ڕێککەوتنی ناڤۆکی تۆمەتبار کرد . بنیامین نتانیاهۆ و دۆناڵد تڕەمپ یش ڕۆژی سێشەمە خوازیاری تێک دانی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش بوون .