عەراقچی: ئەمریکا کێبەرکێی شەڕامێری ناڤۆکی وەڕێ خستووە
وەزیریاری دەرەوەی ئێران لە بەشی مافەوانی و نێونەتەوەیی، وێڕای ڕەخنە گرتن لە پێبەند نەبوونی خاوەنانی چەکی ناڤۆکی بە بەڵێنەکانیان سەبارەت بە لەناوبردنی تۆکمەوتەواوی ئەم چەکانە وتی : ئەمریکا خولی نوێی کێبەرکێی چەکی ناڤۆکی وەڕێ خستووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیۆن، سەید عەباس عەراقچی، ڕۆژی شەممە لە کوبوونەوەی باڵای کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە بە بۆنەی ڕۆژی نێونەتەوەیی لەناوبردنی چەکی ناڤۆکی بەڕێوە چوو پێداگری کرد : هەڵس و کەوتی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ دەستەبەرکردنی ئەمەی کە جبەخانە ناڤکییەکانی بەهێزتر لەوانی تر بێت، بەشێوەیەکی ئاشکرا بانگێشتنە بۆ خولێکی نوێی کێبەرکێکانی ناڤۆکی .
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی : پەسەند کرانی پەیمانی قەدەغەی چەکی ناڤۆکی لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمساڵ ، نیشانی دا وڵاتانی جیهان ئیدی ئەم ڕەوتە قەبووڵ ناکەن .
عەراقچی بە ئاماژەدان بە داکۆکیی ئێران لە ئامانجە گشتییەکانی پەیمانی قەدەغەی چەکی ناڤۆکی وتی : بە پێچەوانەی هەندێ وڵات، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر ئەوباوەڕەیە ئەم پەیمانە نەتەنیا پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ناڤۆکی واتە ئێن پی ناخاتە مەترسیەوە بەڵکوو بەهێزیشی دەکات .
عەراقچی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئامانجی سەرەکیی ئێن پی تی ، نەبوونی چەکی ناڤۆکی لە جیهانە ،پێداگری کرد لەسەر پێویستی هاتنی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ نێو ئەم پەیمانە بەمەبەستی ڕزگاربوون لە مەترسی چەکی ناڤۆکی ئەم ڕژێمە .
بە پێی بەراوردەکان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی دامەزرانی ئاشتیی ستکهۆڵم، ئەمریکا لە دەستپێکی ساڵی 2016 خاوەنی حەوت هەزار کڵاڤۆکی ناڤۆکی بووە .
ڕژێمی زایۆنیستیش بە پێی ڕاپۆرتە جۆربەجۆرەکان خاوەنی نیزیکەی سێسەد کڵاڤۆکی ناڤۆکییە کە دەتوانێ جیهان لە ناوبەرێت.