زەریف: وادیارە ترەمپ پێبەند بوونیی ئێران بە بەرجام ڕاناگەێنێت
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە دان بە هەڵوێستی دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرامبەر بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش "بەرجام" وتی: وای بۆ دەچێت " دۆناڵد ترەمپ" پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە راپۆرتی مانگی ئۆکتۆبری خۆی ڕاناگەێنێت.
دەوڵەتی ترەمپ بە گوێرەی یاساکانی ئەمریکا تا ١٦ ئۆکتۆبری ئەمساڵ ڕاپۆرتێک لە بارەی پێبەند بوون و یان پێبەند نەبوونی ئێران بە " بەرجام" ئاراستەی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە دەکات.
ئەگەر ترەمپ ڕابگەینێت، ئێران پێبەندی بەرجام نەبووە، کۆنگرێس ٦٠ رۆژ دەرفەتی دەبێت تا لە بارەی بەڕێوە بردنیی دیسانەوەی بایکۆتگەلێک کە بەرێوە چوونیان بە هۆی بەرجامەوە ڕاگیردراوە بڕیار بدات .
"محەممەد جەواد زەریف" رۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ دوو ڕۆژنامەی " فاێنەنشناڵ تایمز" و " گاردیەن" بە ڕاشکاوی وتی، لە کاتی تێکچوونی بەرجام لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە ، کۆماری ئیسلامی ئێران پیویستییەکی بۆ نامینێتەوە لەمەڕ پێبەند بوونیی بە بەرتەسکییەکانیی نێو دەقی ڕێککەوتنی ناڤۆکی. وەزیری دەرەوەی ئێران هەر وەها لە ئەوروپا داوای کرد لە کاتی تێکچوونی بەرجام، لە لایەن ئەمریکاوە و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەو وڵاتە دژ بە ئێران، بەرامبەر بەڕێوە چوونی بایکۆتەکان دا خۆڕاگری بکەن . ترەمپ ١٩ سێپتەمبەر لە ووتاردانیی خۆی لە کۆگەی گشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان دا بۆ چەندەمین جار " بەرجام" ی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک و " هۆی شەرمەساری بۆ ئەمریکا" زانیوە .
ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پینج کۆیەک (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ ەوە جێبەجێکراوە بەڵام دخەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکی لە ئەندامانی ئەو گرووپە بەردەوام لەمەڕ جێبەجیکردنیی بەرجام پەیمانشکێنی دەکات.
"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستیی لایەنەکانی دیکەی بەرجام، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش وەک ڕێککەوتنیکی ترسناک دەزانێت و خوازیاری تێکدانیی ئەوە، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوەی دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە .
" فێدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا لەمدواییە بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە بەرجام ڕێککەوتنیکی دوو لایانە نییە وتی، ئەوروپا درێژەی ئەم ڕێککەوتنە نێو دەوڵەتییە دەستەبەر دەکاتەوە .