تشرینی یه‌که‌م 01, 2017 14:00 Asia/Tehran
  •  سەفەری زەریف بۆ عومان و قەتەر، سبەینێ دووشەممە دەست پێ دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممەی ئەم حەوتەیە لە چوارچێوەی وتووێژی دوولایەنە و ناوچەیی ، سەردانی وڵاتانی عومان و قەتەر دەکات .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، بەهرام  قاسمی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند  : سەرباری  پرسی دوو لایەنە، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای عومان و قەتەر  باس و ڕاوێژی  لەسەر دەکرێت  .

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەفەری  یەک ڕۆژەی بو عومان سەبارەت بە ڕێگەکانی  پەرەی  هاوکاریی دوولایەنە و هاوکاری لە بواری  وزە و گواستنەوەی  گاز بو عومان  و هیندستان وتووێژ دەکات .

وەزیرانی دەرەوەی ئێران، عومان و هیندستان  حەوتەی ڕابردوو لە پەراوێزی  کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک ، هاوکاریی جۆربەجۆر وەک پرسی  وزە و توانایی سێ وڵات بۆ پەرەی هاوکاریی سێ لایەنەیان لێک دایەوە.

سەرپەیڤ